پەیامێکی بەپەلە لە دیار رەحمانەوە بۆ هەمووان

رووداو دیجیتاڵ
هەواڵی کۆچی دوایی دیار رەحمان، ئەستێرەی پێشووی یانەی هەولێر دوورە لە راستییەوە و داوا دەکات واز لە هەواڵی ناڕاست بێنن.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەنگۆیەک بڵاوبووەوە، گوایە دیار رەحمان، ئەستێرە و کاپتنی پێشووی یانەی هەولێر کۆچی دواییکردووە، بەڵام رووداو پەیوەندیی بە ماڵباتەکەیەوە کرد و رایانگەیاند، هەواڵەکە دوورە لە راستی و دیار رەحمان لە ژیاندایە.
دوای ئەوە دیار رەحمان لە پەیجی فەرمی خۆی لە فەیسبووک پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت "الحمداللە من سەلامەتم و تەندروستیم جێگیرە، بۆیە داواکارم واز لە هەواڵی نا دروست بێنن لەبەر خاتری دایکم و براکانم."
دیار رەحمان، یەکێکە لە ئەستێرە دیارەکانی تۆپی پێ لەسەر ئاستی کوردستان، یاریی بۆ یانەکانی برووسک و هەولێر کردووە و لەگەڵ یانەی هەولێر بووە پاڵەوانی خولی ئەستێرەکانی عێراق و نازناوی خولی یانە نایابەکانی کوردستانیشی بەدەستهێناوە.
ئەستێرە کوردەکە چەند ساڵێکە بەهۆی نەخۆشییەوە لە ماڵەوەیە، بۆ وەرگرتنی چارەسەر چەندینجار سەردانی دەرەوەی وڵاتی کردووە.