ڤیدیۆ؛ کاڤانی یەکەم گۆڵی خۆی بە درێسی یانەی بۆکا جۆنیۆرزەوە تۆمارکرد

رووداو دیجیتاڵ

ئیدینسۆن کاڤانی یەکەم گۆڵی خۆی بە درێسی یانەی بۆکا جۆنیۆرزی ئەرجەنتینی تۆمارکرد و یارمەتی هاوڕێکانی دا بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتنێکی نوێ.
 
بۆکا جۆنیۆرز لە گەڕی یەکەمی قۆناخی دووەمی خولی ئەرجەنتینیدا، لەسەر یاریگەی بامبۆنێرا، میوانداری یانەی بلاتینێسی کرد و 3-1 لێیبردەوە.
 
کاڤانی لە خولەکی 55 یەکەم گۆڵی خۆی بە درێسی بۆکاوە تۆمارکرد.
 
هەردوو گۆڵەکەی دیکەی بۆکا جۆنیۆرز لە لایەن كسيكويل زيبالۆس و كريستيان ميديناوە تۆمارکران.
 
تاکە گۆڵی یانەی میوان لە لایەن  نيكۆلاس مۆرگانتينیەوە تۆمارکرا.