پاولۆ ماڵدینی لە بارەگای ریال مەدریدە

19-08-2019
ئەحمەد سەنگاوی
ئەحمەد سەنگاوی @ahmadsangawe
نیشانەکردن مێرکاتۆ
A+ A-

پاولۆ ماڵدینی بەڕێوەبەری هونەری یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی گەیشتە مەدرید بەمەبەستی دانوستاندن لەگەڵ کارگێڕی یانەی ریال مەدرید بە ئامانجی گواستنەوەی یاریزانێکی ئەو یانەیە بۆ میلانۆ.

بەگوێرەی هەواڵێک کە رۆژنامەی توتۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە "ئەمڕۆ ماڵدینی لەگەڵ بەرپرسانی ریال دەستی بە دانوستاندن کردووە، لەپێناو گواستنەوەی ماریانۆ دیازی هێرشبەری یانەی مێرەنگی".

هەروەها توتۆ مێرکاتۆ باس لەوەش دەکات "ماریانۆ لە دەرەوەی پلانەکانی وەرزی نوێی زەینەدین زیدانە، دوای ئەوەی یانەکە گرێبەستی لەگەڵ لوکا یوڤیچ واژۆ کرد، هەر بۆیە بەرپرسانی ریال ئاسانکاری دەکەن بۆ رۆیشتنی ماریانۆ دیاز لە ریزی یانەکەیان".

رۆژنامە ئیتاڵییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە "دەستەوارەکەی میلان بۆ بەرپرسانی ریال مەدرید ئەوەیە کە بەشێوەی خواستن بۆ ماوەی ساڵێک ماریانۆ بباتە ریزەکانی و مافی ئەوەشی هەبێت ئەگەر ویستی گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا ریال مەدرید وەڵامی کۆتایی پاولۆ ماڵدینی نەداوەتەوە".


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە