سیلڤا: هەستەکانم دەڵێن نەیمار دەمێنێتەوە

19-08-2019
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن تیاگۆ سیلڤا، نەیمار داسیلڤا
A+ A-

رووداو - هەولێر

تیاگۆ سیلڤا، بەرگریکار و کاپتنی یانەی پاریس سانجێرمان بە گرنگییەوە باسی پارێزگاریکردن، لە تواناکانی نەیمار داسیلڤا دەکات، لەکاتێکدا یاریزانەکە دەیەوێت لە یانەکە بڕوات.

سیلڤا لەلێدوانێکدا کە رۆژنامە لو پاریزیانی فەرەنسی بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت، نەیمار بە یەک قاچ دەتوانێت، هاوشێوەی لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ کاری سەرنجڕاکێش بکات.

یاریزانە بەرازیلییەکە زیاتر گوتی، هیوادارم نەیمار لەگەڵ ئێمە بمێنێتەوە، چونکە ئەو یاریزانێکی زۆرباشە و قەرەبووکردنەوەی ئاسان نییە، ئەو یەکێک لە کاریگەرترینەکانی تیپەکەیە.

تیاگۆ سیلڤا لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی، هەستەکانم پێمدەڵێن نەیمار دەمێنێتەوە، بەڵام بارودۆخەکە ئاڵۆزە، چونکە ئەوە بابەتێکی تاکەکەسییە.

ئەم قسانەی کاپتنەکەی پاریس سانجێرمان لەکاتێکدان کە هەمووان چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی دەکەن، لەبارەی یەکلاییکردنەوەی چارەنووسی ئەستێرە بەرازیلییەکە لەگەڵ یانە فەرەنسییەکە، لەکاتێکدا یانەی بارسێلۆنا دەیەوێت ئەو یاریزانە بگەڕێنێتەوە ریزەکانی.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە