دیدێ درۆگبا بۆ وەرگرتنی پۆستێکی گەورە و گرنگ بەربژێرە


رووداو - هەولێر

دیدێ درۆگبا، ئەستێرەی بەنێوبانگی تۆپی پێی کۆتدیڤوار، بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتەکەی بەربژێرە.

بەپێی هەواڵێکی میدیای ئەو وڵاتە، درۆگبا نزیکە لەوەی پۆستی سەرۆکایەتی فیدراسیۆنەکە وەربگرێت، کە هەڵبژاردنەکانی لە کۆتایی ئەمساڵدا بەڕێوەدەچن.

درۆگبا پەیوەندییەکی زۆرباشی لەگەڵ سیدی دیالۆ، سەرۆکی ئێستای فیدراسیۆنەکە هەیە بۆ ئەوەی بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە، هاوکاریی بکات لە هەڵبژاردنەکاندا.

درۆگبا 83 یاریی بەدرێسی هەڵبژاردەی کۆتدیڤوار ئەنجامداوە، 57 گۆڵی تۆمارکردووە و 12 ئاسیستی کردووە، هەروەها لە مۆندیالی 2006، 2010 و 2014 لەگەڵ هەڵبژاردەکە بەشدارییکردووە و لە 8 یارییدا 2 گۆڵی تۆمارکردووە.

درۆگبا ئێستا تەمەنی 41 ساڵە، لەکاروانی پیشەگەری خۆیدا بۆ چەند یانەیەکی جیاواز یارییکردووە، دیارترینیان یانەکانی چێڵسی، مارسیلیا و گاڵاتەسەرای بوون.