یوڤێنتۆس سێ خاڵی یارییەکەی بردەوە

19-08-2017
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن یوڤێنتۆس-سیریا ئەی
A+ A-
رووداو-هەولێر

لە هەفتەی یەکەمی سیریا ئەی ئیتاڵی یانەی یوڤێنتۆسی پاڵەوانی وەرزی رابردوو رووبەرووی یانەی کالیاری بوویەوە.

یانەی خانمە پیرەکە لە یاریگای یوڤێنتۆس ئارێنا میوانداری یانەی کالیاری کردوو یارییەکەی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بیوەڵام لێبردەوە  و بەم بردنەوە یانەی یوڤێ 38 یارییە لە یاریگای خۆی نەدۆراوە.

لە گێمی یەکەمی یارییەکە و لە خولەکی 12 دا مانزۆکیچ گۆڵی یەکەمی بۆ بیانکۆنێری تۆمار کرد  و تاوەکو کۆتا خولەکی گێمی یەکەم  لە خولەکی 46 گۆڵی دووەم لە رێگەی دیبالاوە تۆمارکرا.

یانەی یوڤی لە هێرشەکانی بەردەوام بووە لە خولەکی 66 یارییەکەدا گۆنازلۆ هیگواین گۆڵی سێیەمی تۆمار کردوو یارییەکە تا کۆتایی بەم ئەنجامە مایەوە و خانمە پیرەکە سێ خاڵی یارییەکەی بردەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە