رافایێل نادال لە تێنسی سینسیناتی کرایە دەرەوە


رووداو - هەولێر

بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو رافایێل نادالی ئیسپانی ماڵئاوایی لە رکابەرییەکانی تێنسی سینسیناتی کرد، کە رکابەرییەکانی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەنجامدەدرێن.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە قۆناخی هەشتی پاڵەوانێتییەکەدا نادال رووبەڕووی نیک کیریۆسی ئوسترالی بوویەوە و ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد، دوای ئەوەی لە یارییەکەدا بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر تووشی شکستهات.




لە یارییەکەدا تێنسزانە ئوسترالییەکە توانیی ئاستێکی بەرز پێشکەشبکات و دوای کاژێرێک و 20 خولەک رکابەریکردن یارییەکەی بە 6-2 و 7-5 بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی داهاتووی پاڵەوانێتییەکە و نادالیش ماڵئاواییکرد.