وەین روونی و ئارتێتا باسی بایەخی مێسی بۆ خولی ئەمریکی دەکەن

19-07-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن میکێل ئارتێتا وەین روونی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

وەین روونی، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و راهێنەری یانەی دی سی یونایتدی ئەمریکی و میکێل ئارتێتای راهێنەری یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی، باسی گرنگیی رۆیشتنی لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی بۆ خولی ئەمریکی دەکەن و بە هەنگاوێکی بوێرانە و ژیرانە وەسفی دەکەن.
 
ئەمە پوختەی قسەکانی هەردوو راهێنەرەکەیە:
 
 
وەین روونی، راهێنەری یانەی دی سی یونایتد:
 
پێموایە هاوشێوەی چوونی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ خولی سعودیە دەبێت، ئەوان باشترین یاریزانن لە مێژوودا، کاریگەریی گواستنەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆتان بینی بۆ سعودیە و ژمارەی ئەو یاریزانانەی کە شوێنی کەوتن، بێگومان لەوێ پارەیەکی زۆریش هەیە، ئەمەش کاریگەری هەیە. گرنگ بوو بۆ خولی ئەمریکی تواناکانی مێسی بەدەستبهێنێت. وە بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت کە دەتوانێت رکابەری وڵاتێک بکات کە کاریگەری و پارەیەکی زۆری هەیە. مێسی لەگەڵ بوسکتس هاتووەتە خولەکە، سوارێز و خۆردی ئەلبا دێن، دۆخی ئینتەرمیامی سەرنجڕاکێش دەبێت، با بزانین ئەم یاریزانانە چۆن خۆیان لەگەڵ تیپەکەدا دەگونجێنن، پێموایە هەنگاوێکی گەورەیە بۆ خولەکە.
 
میکێل ئارتێتا، راهێنەری یانەی ئارسیناڵ:
 
خولی تۆپی پێی ئەمریکی لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر گەشەی کردووە و پەرەی سەندووە، کاریگەرییەکانی دەستیکردووە بە بڵاوبوونەوە بۆ ئەوروپا، ئێستا زۆر جیاوازە لەوەی پێشتر هەبوو. هەروەها بڕیارەکەی ئەم دواییەی بۆ گواستنەوەی یەکێک لە باشترین یاریزانەکان لە مێژووی تۆپی پێدا یارمەتی خولەکە دەدات پێشکەوتنەکانی خێراتر بکات و سەرنجەکان زیاتر دەکەونە سەری. پێموایە ئەمە هەنگاوێکی ژیرانەیە و شتێکی باشە، نەک تەنیا بۆ خولەکە، بەڵکو بۆ هەموو ئەوانەی پەیوەندییان بە خولەکەوە هەیە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە