ڤیدیۆ؛ تور دێ فرانس کۆتاییهات، پایسکلسوارێکی لاو ریکۆردی تۆمارکرد

19-07-2021
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
تادای پوگاچار
تادای پوگاچار
نیشانەکردن تادای پوگاچار
A+ A-


رووداو دیجیتاڵ

پاڵەوانێتی پایسکلسواریی تور دێ فرانس کۆتاییهات، تادای پوگاچار، پایسکلسواری سلۆڤینی و تیمی ئیمارات بۆ ساڵی دووەم لەسەریەک نازناوی پاڵەوانێتییەکەی بردەوە.

دوای 21 رۆژ و رکابەریکردن لەسەر بڕینی 3400 کیلۆمەتر پوگاچار بەسەر هەریەکە لە یوناس فینگیگاردی دانیمارکی و ریچارد کاراباسی ئیکوادۆری سەرکەوت و توانیی پارێزگاری لە نازناوی وەرزی رابردووی پاڵەوانێتییەکە بکات، دوای ئەوەی پێشەنگی ریزبەندی گشتیی پاراست و بووە پاڵەوانی 108ـەمین وەشانی گەورەترین پاڵەوانێتی پایسکلسواریی جیهان و درێسی زەردی لای خۆی هێشتەوە.

پوگاچار دەبێتە یەکەم پایسکلسوار لە خوار تەمەنی 25 ساڵیدا لە ماوەی سێ بەشداریکردنیدا لە پاڵەوانێتییەکەدا دوو جار نازناوی پاڵەوانێتییەکە لە دوای یەک بباتەوە.

دوای کۆتاییهاتنی رکابەرییەکانی پاڵەوانێتییەکە پایسکلسوارە سلۆڤینییەکە بە جیاوازیی 5.20 خولەک لە پێش فینگیگارد و 7.03 لە پێش کاراباسەوە بوو، ئەمە لە کاتێکدا لە گەڕی کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا لە پلەی 72ـی ریزبەند بوو، بەڵام رکابەرەکانی پلەی 97 و 88ـیان بەدەستهێنا.

لە گەڕی کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا فۆت ڤان ئایرتی بەلجیکی پلەی یەکەمی گەڕەکەی بردەوە، ئەمە دووەم بردنەوەی ئەو پایسکلسوارەبوو لە پاڵەوانێتییەکەدا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە