ڤیدیۆ؛ کێ پیرۆزبایی گۆڵکردنی لە ئاردا گولەر کردووە؟

رووداو دیجیتاڵ 

 

ئاردا گولەر، یاریزانی هەڵبژاردەی تورکیا، دوای ئەوەی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی توانی یەکەم گۆڵی لە یۆرۆدا تۆماربکات، دڵخۆشیی خۆی بەو گۆڵە و بە سەرکەوتنی تورکیا نیشاندا و هیوای خواست گۆڵی زیاتر تۆماربکات. هەروەها ئاشکراشی کرد کە کارلۆ ئەنچێلۆتیی راهێنەری لە ریال مەدرید نامەی پیرۆزبایی بۆ ناردووە.
 
ئەمە پوختەی لێدوانەکەی ئاردا گولەرە دوای یارییەکەیان بەرامبەر جۆرجیا:
 
زۆر دڵخۆشم بەبردنەوەی ئەم یارییە، هیوادارم لەسەر ئەم پێشکەوتنە بەردەوامبین و هەلی ئەوەم هەبێت گۆڵی زیاتر تۆماربکەم و هاوکاریی تیپەکەم بکەم بۆ بردنەوەی یاریی زیاتر.
 
دەتوانم بزانم بەرێز کارلۆ نامەیەکی کورتی بۆ نووسیبووم، تاوەکو ئێستا نەمتوانیووە هەموو نامەکان ببینم، رەنگە هەندێکیان لە ریال مەدریدەوە بن، راهێنەرەکە بەڕێز ئەنچێلۆتی پاڵنەرێکی گەورەیە بۆ من، هەروەها هەموو هاوڕێکانم لە یانەکەدا، سوپاسی هەموو لایەک دەکەم کە پشتگیریم دەکەن.