ڤیدیۆ؛ خێراترین گۆڵ لە مێژووی خولی ئەمریکادا تۆمارکرا

19-06-2023
ئیحسان تاهیر
خولی تۆپی پێی خانمانی ئەمریکا
خولی تۆپی پێی خانمانی ئەمریکا
نیشانەکردن خولی تۆپی پێی خانمانی ئەمریکا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

خانمە یاریزانێک لە چرکەی 23 خێراترین گۆڵ لە مێژووی خولی خانمانی ئەمریکا تۆماردەکات. تیپی رکابەری 3 خولەک پێش کۆتاییهاتنی یارییەکە گۆڵی 3ـی ریمۆنتادا لە تیپەکەی دەکات و بە 23 خاڵ پێشەنگ دەگرێت.
 
لە یارییەکدا، کە دەکرێت ناونیشانی ژمارە 3ـی پێبدەین، تیپی خانمانی یانەی واشنتۆن سپیریت لە چوارچێوەی یارییەکانی خولی تۆپی پێی ئەمریکی، بە 3 گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە تیپی خانمانی یانەی کانساس سیتی بردەوە. 
 
میشێل کۆپەری خانمە یاریزانی کارنت دوای تێپەڕبوونی تەنیا 23 چرکە گۆڵێکی بۆ تیپەکەی تۆمارکرد و بووە خێراترین گۆڵ لە مێژووی خولی تۆپی پێی خانمانی ئەمریکا.
 
دواتر کارنت گۆڵی دووەمیشی تۆمارکرد، بەڵام واشنتۆن سپیریت دوو گۆڵی یەکسانبوونی تۆمارکرد، بەر لەوەی تارا ماکیۆنی خانمە بەرگریکار 3 خولەک بەر لە کۆتایییهاتنی یارییەکە گۆڵی 3ـی و ریمۆنتادا تۆماربکات و 3 خاڵی یارییەکە بۆ تیپەکەی بباتەوە، کە ئێستا بە 23 خاڵ پێشەنگی خولەکەی گرتووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە