پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024.. ئینگلتەرا ئەرکی ئاسان نییە

19-06-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن هەڵبژاردەی ئینگلتەرا پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەئومێدی نزیکبوونەوەی زیاتر لە سەرکەوتنێکی خێرا و پێشوەختە بۆ کۆتاییەکانی یۆرۆی 2024، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لەسەر یاریگەی ئۆڵدترافۆرد میوانداریی مەسەدۆنیای باکوور دەکات.
 
ئینگلتەرا کە پێشەنگی کۆمەڵەی سێیەمی پاڵاوتنەکانی یۆرۆی داهاتووی گرتووە، دەیەوێت هەلی سەرقاڵبوونی ئیتاڵیای رکابەری بە کۆتاییەکانی نەیشنسلیگەوە بقۆزێتەوە و بەتەواوی لە ریزبەندی رکابەرییەکە لەسەر پێشەنگایەتی کۆمەڵەکە دووربکەوێتەوە.
 
ئینگلتەرا لە سەرکەوتنێکی گەورەوە بەرامبەر ماڵتا بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر دێت و یارییەکەی ئەمشەو، دەکرێ هەڵبژاردەکە بەتەواوی لە یۆرۆی داهاتوو نزیک بکاتەوە و هەلی ئەوە بە ساوسگێتی راهێنەر بدات، کارتەکانی خۆی بۆ گەڕەکانی داهاتووی پاڵەوانێتییەکە رێکبخاتەوە.
 
یاریزانەکانی ساوسگێت، کە بەشێکی بەرچاویان وەک پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ لە دوای ماندوویەتییەکی زۆرەوە پەیوەندییان بە هەڵبژاردەکەوە کردووە، بەشی بەرچاویان چارەنووسیان لەگەڵ یانەکانیان دیار نییە و بوونەتە باسوخواس و مانشێتی رۆژنامەکان بۆ چوونە یانەی نوێ، هەر بۆیە ساوسگێت بە ئاشکرا داوای لە یاریزانەکانی کردووە خۆیان بەو بابەتەوە سەرقاڵ نەکەن و بیریان لای هەڵبژاردەکەیان بێت.
 
بەشێکی زۆر لەو یاریزانانەی بە کۆڵەکەی سەرەکی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دادەنرێن لەگەڵ ساوسگێتدا، ناویان بە یانە جیاوازەکانی ئەوروپاوە بەستراوەتەوە و ئەوەش ترسی ئەوەی لای راهێنەری هەڵبژاردەکە دروستکردووە، توانای فۆکەس خستنە سەر یارییەکەی ئەمشەویان بەرامبەر بە مەسەدۆنیا نەبێت کە لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی قەتەردا، گەورە و زەبەلاحێکی وەک ئیتاڵیای لە پەڕینەوە بەرەو خاکی قەتەر بێبەشکرد.
 
هاری کەینی گۆڵکەری یەکەمی هەڵبژاردەکە لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆ، هەر رۆژەو ناوی بەیانەیەکەوە دەبەسترێتەوە و لە دوای مانچێستەر یونایتد و ریال مەدرید، ئێستا چێڵسی و سانجێرمانیش هاتوونەتە ئاراوە.. کایڵ واکەر، هاری ماگوایەر، مەیسن ماونت، جۆردان بیکفۆرد و کۆنۆر گالاگێر هەمووان لە رۆژنامەکانی ئینگلتەرادا باسوخواسن و رۆژانە ئاراستەی داهاتوویان باسدەکرێت.
 
ساوسگێت، لە نێو ئەو دۆخە پڕ لە هەڵچوون و داچوونەی پەیوەست بە داهاتووی یاریزانەکانیدا، دەیەوێت هەمووان لە نێو کەشی پاڵاوتنەکاندا بهێڵێتەوە و ئەمشەو سەرکەوتنێکی دیکەیان لەگەڵدا بەدەست بهێنێت، لە کاتێکدا رکابەرەکەیان کە مەسەدۆنیای باکوورە، بەبردنەوەی یاریی یەکەمی پاڵاوتنەکانی لە ماڵتا، ئومێدی ئەوەی بەدەستەوە ماوە بیر لە کورسییەکی گەیشتن بە یۆرۆی داهاتوو بکاتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).