یاریی ئەمڕۆی فەرەنسا بۆ گریزمان تایبەت دەبێت

19-06-2021
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن هەڵبژاردەی فەرەنسا ئانتوان گریزمان
A+ A-

رووداو دیجیتال

لە یەکەم یاریی ئەمڕۆی یۆرۆدا، هەڵبژاردەی فەرەنسا لە گەڕی دووەمی یارییەکانی کۆمەڵەی شەشەمدا دەبێتە میوانی هەڵبژاردەی هەنگاریا لەسەر یاریگەی پۆشکاش ئارێنا لە بۆداپێست.

فەرەنسا یەکەم تاقیکردنەوەی خۆی بەسەرکەوتوویی ئەنجامداوە و لە ئەڵمانیای بردووەتەوە، بەڵام هەنگاریا لە بەرامبەر هەڵبژاردەی پۆرتوگال تووشی  شکست بووە، بۆیە فەرەنسا چەندە هەوڵ بدات بۆ ئەوەی یارییەکە بباتەوە و بەفەرمی بگاتە قۆناخی 16ـی پاڵەوانێتییەکە، هەنگارییەکانیش هێندەی ئەوان و زیاتر پێویستییان بە سەرکەوتنە بۆ ئەوەی بەتەواوی هیوابڕ نەبن بۆ گەیشتن بە قۆناخی دواتر.

بردنەوەی ئەم یارییە بۆ پاڵەوانانی جیهان زۆر گرنگە و هەوڵدەدەن پێشەنگی کۆمەڵەکەیان بگرن، کە ئێستا بەجیاوازی گۆڵ لە دەستی پۆرتوگالییەکاندایە.

یاریی ئەمڕۆ بۆ ئانتوان گریزمانی هێرشبەری هەڵبژاردەی کەڵەشێرەکانی فەرەنسا تایبەتمەندی خۆی دەبێت، بەو پێیەی دەبێتە یاریی 50 ئەو یاریزانە کە بەسەریەکەوە بەشێوەی سەرەکی یاری بە درێسی فەرەنساوە دەکات.

دیدێ دیشامپ، راهینەری هەڵبژاردەی فەرەنسا، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یارییەکەدا، پەسنی رۆڵی گریزمانی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی نیشاندا و گوتی "گریزمان یەکێکە لە باشترین یاریزانانی مێژوو".

ئەو زیاتر باسی گریزمانی کرد و گوتی "گریزمان یەکێکە لەو یاریزانانەی دەتوانن ئەنجامی یارییەکان بگۆڕن، ئەو زۆر داهێنەر و بەهرەمەندە، ئەو لەنێو یاریگەدا بەباشی بیردەکاتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە