هەڵبژاردەی رووسیا سکانداڵێکی لەسەر ئاشکرابوو

19-06-2018
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن رووسیا مۆندیال مادده‌ی وزەبەخش
A+ A-

رووداو - هه‌ولێر

یەکێک لە کەناڵە بەناوبانگە ئەڵمانییەکان لە هەواڵێکدا رایگەیاند کە سکانداڵێکی لەسەر یاریزانانی هەڵبژاردەی رووسیا لە مۆندیالی 2018دا ئاشکراکردووە.

هەڵبژاردەی رووسیا لە یاریی یەکەمی خۆیدا لە مۆندیال بە 5 گۆڵی بێبەرامبەر لە سعودیەی بردەوە و ئەمڕۆ لە دووەم یاریی خۆیدا بەرامبەر هەڵبژاردەی میسر یاریی دەکات.

کەناڵی ئەی ئاڕ دی ئەڵمانیا ئەمڕۆ ئاشکرایکرد، یاریزانانی هەڵبژاردەی رووسیا لە مۆندیالی پێشووی 2014ی بەرازیل و لە مۆندیالی ئەمساڵیشدا، کە لەسەر خاکی وڵاتەکەی خۆیاندا بەڕێوەدەچێت، مادده‌ی وزەبەخشیان بەکارهێناوە و ئەوەش هۆکاربووە بۆ ئەوەی ئەوان لە یاریی یەکەمیان لە مۆندیالی ئەمساڵدا ئاستێکی باش پێشکەش بکەن.

کەناڵە ئەڵمانییەکە دووپاتیکردووەتەوەن یاریزانانی هەڵبژاردەی رووسیا بەر لە یارییەکەی سعودیە وزەبەخشیان بەکارهێناوە و دەزگه‌ی هەواڵگریی رووسیاش لە پشت پەردەپۆشکردن و شاردنەوەی ئەو کارەوەیە و فیفاش بێدەنگە لەوەی روودەدات و تاوه‌كو ئێستا نەیتوانیوە بە بەڵگە بیسەلمێنن ئەو کارە روویداوە.

هەمان کەناڵ وەکو بەڵگەیەک لەسەر ئەنجامدانی کارەکە لەلایەن یاریزانە رووسییەکانەوە دەڵێ، لە چەند رۆژی رابردوودا حکوومەتی رووسیا رێگەی نەداوە یەکێک لە پسپۆرە ئەڵمانییەکانی بواری بەکارهێنانی ماددەی وزەبەخش بچێتە ناو وڵاتەیەکەیانەوە لە ترسی ئەوەی کارەکەی ئەوان ئاشکرا نەبێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە