ڤیدیۆ؛ هەزاران هاندەر ئامادەی مەشقەکانی نادال بوون

 
رووداو دیجیتاڵ

رافایێل نادال، ئەستێرەی ئیسپانی و خاوەنی زۆرترین نازناوی پاڵەوانێتی رۆڵان گارۆس، خۆی بۆ پاڵەوانێتییەکە ئامادەدەکات و هەزاران هاندەریش ئامادەی مەشقەکانی بوون.
 
نادال خاوەنی 13 نازناوی رۆڵان گارۆسە و لە بارودۆخێکی باشدا خۆی بۆ رکابەریکردن لەسەر بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزە ئامادەدەکات.
 
هەفتەی رابردوو رافا بەرامبەر دێنیس شاپوڤالۆڤی کەنەدی دۆڕا و ماڵئاوایی لە تێنسی رۆما کرد، دوای ماوەیەک لە تووشبوون بە پێکان، یاریزانەکە لە بارودۆخێکی باشدایە و دەیەوێت رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی نازناوەکە بکات.
 
ماتادۆر خاوەنی 21 نازناوی پاڵەوانێتییە گەورەکانی تێنسە، خۆی ئامادەدەکات بۆ ئەوەی هەموو توانا جەستەییەکەی بۆ رکابەرییەکانی پاڵەوانێتییەکە بگەڕێنێتەوە، کە رۆژی 22ـی ئەم مانگە رکابەرییەکانی دەستپێدەکات.