ڤیدیۆ؛ بایرلیڤەرکوزن سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا

19-05-2020
ئیحسان تاهیر
ڤێردێربرێمەن 1 - 4 بایرلیڤەرکوزن
ڤێردێربرێمەن 1 - 4 بایرلیڤەرکوزن
نیشانەکردن بۆندسلیگا ڤێردێربرێمەن بایرلیڤەرکوزن
A+ A-

رووداو - هەولێر

لە دوایین یاری یەکەم گەڕی دوای دەستپێکردنەوی بۆندێسلیگا، یانەی بایرلیڤەرکوزن بە ئەنجامێکی گەورە لە ڤێردێربرێمەنی بردەوە.

ڤێردێربرێمەن لەسەر یاریگەی خۆی میوانداری بایرلیڤەرکوزنی کرد و بە ئەنجامی 1 - 4 گۆڵ پێیدۆڕا، کە ئەمە حەوتەم دۆڕانە بەسەریەکەوە لەم وەرزەدا ڤێردێربرێمەن لەسەر یاریگەی خۆی تووشی دەبێت.

کای هاڤێرتز لە خولەکی 28دا گۆڵی پێشکەوتنی بۆ لیڤەرکوزن تۆمارکرد.

ڤێردێربرێمەن زۆر چاوەڕێی نەکرد و دوای تەنیا دوو خولەک لە رێگەی تیۆدۆر جیبراسیلاسەوە گۆڵی بەرامبەربوونی بەدەستهێنا، بەڵام کای هاڤێرتز جارێکی دیکە نەیهێشت دڵخۆشیی خاوەن یاریگە درێژە بکێشێت و دوای 3 خولەک گۆڵی دووەمی خۆی و یانەکەی تۆمارکرد.

لە نیوەی دووەم و لە خولەکی 61دا میشێل ڤایسێر گۆڵی دڵنیایی بۆ لیڤەرکوزن تۆمارکرد. 
تیپی میوان بەوەندەش رانەوەستا و کەریم دێمیربای یاریزانی تورکی لە خولەکی 78دا گۆڵی چوارەمیشی کرد و 3 خاڵی یارییەکەیان لەگەڵ خۆیاندا بردەوە شارەکەیان.

بەم سەرکەوتنە بایرلیڤەرکوزن بە کۆکردنەوەی 50 خاڵ لە پلەی پێنجەمی ریزبەندی خولەکە مایەوە، ڤێردێربرێمەنیش بە 18 خاڵ لە پلەی حەڤدەم و پێش کۆتایی ریزبەندی مایەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە