ئەمڕۆ هاوکێشە ئاڵۆزەکەی لیگ وەن شیکاردەبێت

 

رووداو - هەولێر

ئەمڕۆ یارییەکانی گەڕی کۆتایی خولی فەرەنسا بەڕێوەدەچن و دواتر ئەم وەرزەی خولەکە کۆتاییدێت، هەرچەندە سانجێرمان بووەتە پاڵەوان و تروا و میتز دابەزیون بۆ خولی پلەیەک، بەڵام ئەوانەی یەکلانەبوونەتەوە ئەمڕۆ یەکلادەبنەوە.

هەرسێ یانەی مۆناکۆ، لیۆن و مارسیلیا رکابەری گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی داهاتوو دەکەن بەشێوەیەکی راستەوخۆ، دوای ئەم ئەگەڕە یەکێک لەم سێ یانانە تەنانەت دەرفەتی گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی داهاتووی بە پاڵاوتنەکانیش نابێت.

هەروەها هەرسێ یانەی نیس، بۆردۆ و سانت ئیتیان بەتووندی رکابەری دەکەن بۆ ئەوەی یەکێکیان بگاتە یۆروپالیگی داهاتوو.

لەلایەکی دیکەوە، یانەی کان لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی قورس دایە، کاتێک ئەمڕۆ رووبەڕووی پاریس سانجێرمان دەبێتەوە، لە ئەگەری دۆرانی کان و بردنەوەی تۆلۆز، کان دادەبەزێت بۆ خولی پلەیەک، واتە هەردوو یانەی تۆلۆز و کان شەڕی مانەوەوە لە خولەکە دەکەن.

هەر دە یارییەکەی دوا گەڕی لیگوەن لە کاژێر 22:00 بەڕێوەدەچن، بۆئەوەی یاریی بە ئەنجامی یارییەکان نەکرێت.