گاڵاتەسرای بووە پاڵەوانی خولی تورکیا

19-05-2018
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن گاڵاتەسرای تورکیا ئەوروپا
A+ A-

رووداو – هەولێر

یانەی گالاتەسرای لە دوایین گەڕی خولی تورکیادا بردنەوەی بەدەستهێنا و نازناوی خولەکەی لە بەرژەوەندی خۆیدا یەکلاییکردەوە.

گاڵاتەسرای لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا بووە میوانی یانەی گۆزتێپە و یارییەکەی بە تاکە گۆڵێكی بافیتێمبی گۆمێس بردەوە کە لە خولەکی 66دا تۆماریکرد.

بەم بردنەوەیەش گاڵاتەسرای بە کۆکردنەوەی 75 خاڵ بووە پاڵەوانی خولی تورکیا، دوای یارییەکەش هاندەرانی یانەکە رژانە سەرشەقامەکان و ئاهەنگی بردنەوەی نازناوەکەیان گێڕا.

بافێتێمبی گۆمێز بە تۆمارکردنی ئەو گۆڵە ژمارەی گۆڵەکانی کردە 29 گۆڵ و  بووە گۆڵکاری سوپەر لیگی تورکی هەروەها فاتیح تەریمی راهێنەری یانەکەش ئەمە حەوتەم نازناوی خولەکەیە لەگەڵ یانەی گاڵاتەسەرای بەدەستی دەهێنێت.

دوای بردنەوەی شێرەکان و بەدەستهێنانی نازناو، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی یانەکە کرد.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە