چێڵسی بووە پاڵەوانی ئێف ئەی کەپ

رووداو – هەولێر

یانەی چێڵسی بە بردنەوەی لە یانەی مانچێستەر یونایتد بۆ جاری هەشتەم لە مێژوویدا نازناوی جامی ئێف ئەی کەپی بەدەستهێنا.

لە فایناڵدا هەردوو یانە لە یاریگای وێمبڵی رووبەڕووی یەکدی بوونەوە و چێڵسی یارییەکەی بە تاکە گۆڵێکی بێوەڵام بردوە.

گۆڵی بردنەوەی یارییەکەش لە خولەکی 22دا بە لێدانی سزا لە رێگی ئێدین هازاردەوە تۆمارکرا.

بەم بردنەوەیە چێڵسی بۆ جاری هەشتەم لە مێژوویدا نازناوی جامەکە بەدەستهێنا  و یەکەم نازناوی ئەم وەرزەشی بردەوە.