لە پاڵەوانیەتیی بازدانی ئەسپ رکابەرییەکی بەهێز بەدیکرا

20-05-2017
محەممەد کارێزی
محەممەد کارێزی
پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی بازدانی ئەسپ
پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی بازدانی ئەسپ
نیشانەکردن پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی بازدانی ئەسپ هەولێر
A+ A-

پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی بازدانی ئەسپ لە هەولێر بە بەشداری 30 سوارچاک لە 10 وڵاتی جیاجیا بەڕێوەدەچێت بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەڕێوەدەچێت، لە رۆژی یەکەمی پاڵەوانێتییەکەدا رکابەرییەکی بەهێز لەنێو سوارچاکاندا هەبوو، لەم ڤیتییەدا ناوی براوەکانی رۆژی یەکەمی رکابەرییەکانی بازدانی ئەسپ دەزانین.

کەڤین ئاوارە کچە سوارچاکی کورد خۆی ئامادە دەکات بۆ بەشداریی کردن لە پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی بازدانی ئەسپ لە هەولێر.

کێبرکێکە بە بەشداریی سی سوارچاکی دە وڵات بۆ ماوەی دوو رۆژ لە ناو هۆڵی داخراوی یانەی ئەسپسواریی هەولێر، بەسەرپەرشتی پێنج ناوبژیوانی جیهانی بەڕێوەدەچێت.


ململانێیەکی بەهێز لە نێوان بەشداربوان بیندرا، لە بازدانی ١٠٠سم عەلی قەرەلوسی سوارچاکی یانەی هەولێر میدالیای زێری بردەوە، عەلی عەبدولکەریم سوارچاکی هەڵبژاردەی عێراق پلەی دووەمی وەرگرت و پلەی سێیەمیش بەر محەمەد ئەرشەد یاریزانی یانەی هەولێر کەوت.



یانەی ئەسپسواریی نێودەوڵەتی هەولێر کە یانەی باوەڕپێکراوە لە لایەن یەکێتی سوارچاکی جیهان، هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ هەڵگڕتنی گەمارۆی تەندروستی لەسەر عێراق، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا گەورە سوارچاکان بتوانن ئەسپەکانیان بهێننە شاری هەولێر.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە