ئەو 5 کارە ناوازەیەی بنزیما کردی و رۆناڵدۆ نەیتوانیبوو بۆ ریال مەدرید بیانکات

19-04-2023
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن کەریم بنزیما کریستیانۆ رۆناڵدۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

ئەگەرچی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، گۆڵکەری مێژوویی ریال مەدریدە و هیچ یاریزانێک نەیتوانیوە ئەوە بکات کە کریس بۆ ریال مەدریدی کردووە، بەڵام پێدەچێ کەریم بنزیما سووربێت لەسەرئەوەی خۆشەویستیی مەدریدییەکان بەتەواوی بۆخۆی ببات.
 
کەریم لە هەندێک شتدا، پێش رۆناڵدۆ کەوتووەتەوە، بابزانین ئەو شتانە چین؟
 
کلاسیکۆ وەک مێژوو
 
ئەوانەی لە مێژووی کلاسیکۆدا هاتریکیان لە بارسا کردووە بریتین لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ، پوشکاش، خایمی لازکانۆ، ئامنسیۆ ئامارۆ و ڤارێلا.
 
رۆناڵدۆ گەرچی لە ماوەی یاریکردنی لە ریال مەدرید 18 گۆڵی لە بارسێلۆنا کردووە، بەڵام هەرگیز هاتریکی لەو یانەیە نەکردووە... بەڵام بنزیما لە دوایین کلاسیکۆدا، هاتریکی لە بارسا کرد.
 
خێراترین هاتریک
 
هاتریکەکەی کەریم لە کلاسیکۆ، هاتریکێکی دیکەی لەپێشدا تۆمارکرا بەرامبەر ڤایادۆلید.. کەریم 6 خولەک و 30 چرکەی پێویست بوو بۆ تۆمارکردنی، ئەوە سێیەم خێراترین هاتریکی مێژووی ریال مەدرید لە لالیگادا.
 
چوارەم خێراترین هاتریکی مێژووی ریال مەدرید، کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە هەشت خولەکدا لە وەرزی 2014 - 2015 بەرامبەر یانەی گرانادا تۆماریکرد.
 
دروستکردنی گۆڵ 
 
گەرچی رۆناڵدۆ بە گۆڵکەری مێژوویی ریال مەدرید ماوەتەوە، بەڵام بنزیما نازناوی ئەسیستدروستکەری مێژوویی ریال مەدریدی بۆ خۆی برد.
 
رۆناڵدۆ 450 گۆڵی بۆ ریال مەدرید تۆمارکردووە
بنزیما 349 گۆڵی بۆ ریال مەدرید تۆمارکردووە
 
بنزیما تاوەکو ئێستا 165 ئەسیستی هەیە
رۆناڵدۆ 131 ئەسیستی هەیە
 
خێراترین گۆڵی کلاسیکۆ
 
بنزیما تاوەکو ئێستاش، خاوەنی خێراترین گۆڵی ریال مەدریدە لە کلاسیکۆدا
بنزیما ساڵی 2011 لە کلاسیکۆی یەکەمی وەرزدا لە لالیگا، دوای تەنیا 21 چرکە گۆڵی پێشکەوتنی ریال مەدریدی تۆمارکرد، لە کاتێکدا یارییەکە بە دۆڕانی ریال 1 - 3 گۆڵ کۆتایی هات.
 
 باڵۆن دۆرە درەنگەکە
 
رۆناڵدۆ نۆ ساڵ لە ریال مەدرید بوو، چوار باڵۆن دۆری بردەوە
 
دوا باڵۆن دۆری رۆناڵدۆ لە تەمەنی 32 ساڵیدا بوو
 
کەریم لە تەمەنی 34 ساڵیدا، وەرزی رابردوو باڵۆن دۆری بردەوە، کەریم پێش رۆناڵدۆ کەوت وەک بەتەمەنترین یاریزانی ریال مەدرید ئەو خەڵاتە بباتەوزە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە