لێدوانی راهێنەران.. توخێل هیوایەکی ماوە و گواردیۆلاش دڵنیا نییە

19-04-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن تۆماس توخێل پێپ گواردیۆلا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

ئەمشەو کاژێر 22:00 بە کاتی باشووری کوردستان، یانەی بایرن میونشن لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگدا، لەسەر یاریگەی ئالیانز ئارێنا، میوانداری یانەی مانچێستەر سیتی دەکات.
 
راهێنەرانی هەردوو یانە بەشدارییان لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یارییەکەیاندا کرد، ئەمە پوختەی قسەکانیانە:
 
تۆماس توخێل، راهێنەری یانەی بایرن میونشن:
 
لەم یارییەدا هەموو هەوڵێک دەدەین. سادیۆ یاری دەکات، بەشێک دەبێت لە تیپەکە، ئەو کێشەیە پێنجشەممەی رابردوو یەکلایی بووەوە دوای ئەو بڕیارمان لەسەردا، با بزانین ئەو دەتتوانێت لە سەرەتاوە دەستپێبکات. من باوەڕم وایە پێویستمان بە تێکەڵەیەک لە واقعیەت و و ئەوەی پێویستە، بەڵام باوەڕم وایە ئەگەر بە زۆرترین توانای خۆمان یاری بکەین، هەموو شتێک دەکرێت رووبدات، هەروەها پێویستمان بە یاریگە و هاندەرانیش هەیە.
 
سەبارەت بەوەی گواردیۆلا گوتوویەتی شەڕی مانێ و سانێ دەبێتە پاڵنەرێک بۆ تیپەکەمان؟ هیوام خواست لە یارییەکەمان بەرامبەر هۆفێنهایم رووبدات، بەڵام بێگومان رووی نەدا، ئێستا پرسەکە کۆتاییهاتووە، بۆیە پێموانییە ئەوە رووبەڕووبوونەوەی نێوان یاریزانان) هاندانێکی گەورە بێت بۆ ئێمە. دەزانم چی؟ واتای ئەوەیە کە وزە بە یاریزانەکان دەبەخشێت و هانیان دەدات بۆ ئەوەی ئیرادە و وزەی خۆیان دووپاتبکەنەوە، و نیشان بدەن کە دڵخۆش نین و لە خۆیان و لە یەکدی تووڕەن و ئەوەش دەتوانرێت وەک جۆرێک لە وزە بەکاربهێنرێت.
 
پێپ گواردیۆلا، راهێنەری یانەی بایرن میونشن:
 
بەدڵنیاییەوە گەڕانەوەی فیل فۆدن بۆ تیپەکەمان هەواڵێکی خۆشە بۆ ئێمە، بێگومان یەک مەشقی لەگەڵ ئێمە ئەنجامدا بۆیە بڕیارماندا لەگەڵمان گەشت بکات بۆ میونشن و لەسەر کورسی یەدەگ بمێنێتەوە.
 
لەبارەی ئەوەی توخێل گوتوویەتی بۆ تێپەڕاندنی مانچێستەر سیتی پێویستییان بە پەرجۆیەکە؟ من لێرە لە بایرن میونشن بووم و عەقڵیەتی ئەم یانەیە دەزانم، لە هەموو شوێنێکی گۆڕەپانی مەشقەکانی بایرن) و لە پێکهاتەکەیاندا، دەزانم ئەوان پێیانوایە دەتوانن ئەو کارە ئەنجام بدەن و ئێمەش باوەڕمان بەوە هەیە.
 
گومانی تێدا نییە بەرگری دەکەین، لە مانچێستەر روویدا، ئەوان لە بەشێک لەو یارییەدا لە ئێمە باشتربوون و ناچاربووین بەرگری بکەین، ئەمجارەش بەرگری دەکەین.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە