ڤیدیۆ: هاندەرانی بارسێلۆنا لاپۆرتایان جنێوباران کرد

رووداو دیجیتاڵ

 

هاندەرانی بارسێلۆنا خۆپێشاندانیان دژی خوان لاپۆرتای سەرۆکی بلاوگرانا کرد، بەهۆی خراپ ئیدارەدانی یانەکەیان و ئەویان بە "فێڵباز و درۆزن" نێوبرد.
 
بەر لە یاریی یانەکەیان بەرامبەر کادیز، کە لە گەڕی 32ـی لالیگادا لەسەر یاریگەی کامپ نو بەڕێوەچوو، ژمارەیەکی زۆر لە هاندەرانی بارسێلۆنا دژی لاپۆرتا خۆپێشنادانیان کرد و هاواریان دەکرد "بەڵێ بۆ بارسێلۆنا، نەخێر بۆ لاپۆرتا".
 
هەروەها دروشمێکی دیکەی هاندەرانی ناڕازیی بارسا بریتی بوو لە "لاپۆرتای فێڵباز، لاپۆرتای درۆزن".
 
هاندەرانی بارسێلۆنا وەک ناڕەزایەتییەک لە دژی ئەو رووداوانەی لە یاریی یانەکەیان بەرامبەر ئینتراخت فرانکفورت لە یۆرۆپالیگدا روویاندا ئەم خۆپێشنادانەی کرد، کە ئەوان پێیانوایە ئامادەبوونی ئەو ژمارە زۆرەی هاندەرانی فرانفکورت لە یاریگەی ئەواندا شەرمەزارییەکی گەورەبووە.
 
کەتەلۆنییەکان، خوان لاپۆرتا بەوە تۆمەتبار دەکەن کە رێگەی بە دروستبوونی ئەو رووداوە داوە، لەپێناو بەدەستهێنانی پارە و بەرژەوەندی دارایی یانەکە.