هانزی فلیک: بڕیاری خۆم راشکاوانە دەڵێم

رووداو دیجیتاڵ

هانزی فلیکی راهێنەری بایرن میونشن هۆکاری ئاشکراکردنی رۆیشتنی پێشوەختەی لە یانەکەی راگەیاند.

لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی پێش یارییان بەرامبەر بایرن میونشن، فلیک پێش ئەوەی کەس قسە بکات گوتی، کەس پرسیاری هۆکاری رۆیشتنم لێنەکات، یان پرسیاری خولی سوپەری ئەوروپی، بەڵام لە کۆتاییدا پرسیارەکانی لێکرا و ئەویش وەڵامی دایەوە.

فلیک گوتی، بە باشم زانی ئەم پرسە بە روونی باس بکەم، چونکە چەند دەنگۆیەکی جیاوازم بیستبوو، ئەم راگەیاندنەش بەلامەوە زۆر ئاساییە، چونکە نەمویست خۆم بشارمەوە لە راستی هەواڵەکە.

هانزی دەڵێت، لە دوو ساڵی رابردوودا هەموو شتێکم پێشکێشی یانەکەم کرد، بەیەکەوە ئاهەنگمان گێڕا، ئاستمان باشە ئەنجاممان باشە، هەروەها یانەکەم و یاریزانانی یانەکەم شایەنی ئەوەن ئەمساڵ ئاهەنگی پاڵەوانبوونی خول بگێڕن.

فلیک لە کۆتایی ئەم وەرزە واز لە پۆستی راهێنەرایەتی بایرن میونشن دەهێنێت و دەبێتە راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، بەڵام لە دوای یارییەکانی یۆرۆی ئەم هاوینە ئەم پۆستەی وەردەگرێت.