مارسێلۆ پەیامێک بۆ راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل دەنێرێت

19-04-2018
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن مارسێلۆ-فەرەنسا
A+ A-
رووداو-هەولێر

مارسێلۆی یاریزانی یانەی لیۆنی فەرەنسی پەیامێکی بۆ راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل نارد بۆ ئەوەی بانگهێشتی ریزی هەڵبژاردەکەی بکات.


مارسێلۆی بەرازیلی گوتوویەتی" ئێستا لە لیۆن زۆر دڵخۆشم، لە بەرازیلەوە زۆر چاوم لەسەرە و یانەی لیۆنیش یەکێکە لەو یانانەی کە زۆر چاوی لەسەرە، لێرە ژیان زۆر خۆشە، ئەگەر بانگیش بکرێم بۆ ریزی هەڵبژاردە ئەوا زۆر شاهانە دەبێت".

ئەم وەرزە مارسێلۆ لە گەڵ یانەی لیۆن بەشداری 45 یاریکردووە و 5 گۆڵ و 1 ئاسیستی هەیە.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە