رووداو دیجیتاڵ
ئاشکرابووە، جۆن سینا، زۆرانباز و ئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکی، 15 یاسای بۆ هاوژینی پێشووی دانابوو کە جێی سەرسووڕمانە بۆ هەمووان.
نیکی بێلا، ئەستێرەیەکی زۆرانبازیی خانمانە و لە ساڵی 2012ەوە لە پەیوەندیی خۆشەویستی بووە لەگەڵ جۆن سینا، بەڵام لە ساڵی 2017، جۆن سینا داوای لە نیکی بێلا کردووە ببێتە هاوژینی و ئەویش رازی دەبێت، بەڵام ئەوەی سەیرە، دوای مارەبڕین، جۆن سینا نووسراوێکی 75 لاپەڕەیی دەدات بە بێلا کە تیایدا باس لە 15 یاسا دەکات کە پێویست بووە ئەو خانمە پێیانەوە پەیوەست بێت لە ژیانی هاوژینییاندا.
ئەوەی سەیرە لە یاساکاندا، نیکی بێلا وەک میوانێک هەڵسوکەوتی لەگەڵ کراوە لە ماڵی جۆن سینا، تەنانەت لە یاساکەدا هاتووە، ئەگەر لە هەر کاتێک داوای کرد ماڵەکەی جێبهێڵێت، پێویستە بیکات، تەنانەت لە یاساکاندا، ژمارەی ئەو کالۆرییانەی کە پێویستە رۆژانە بیخوات، بۆ بێلا دیاریکراوە.
جۆن سینا تەنانەت جلوبەرگی میوانەکانیشی دیاریکردووە، جلوبەرگی جیاوازی بۆ کاتی نانخواردنیش دیاریکردووە.
یاساکانی جۆن سینا بۆ هاوژینەکەی کە ئێستا ئاشکرابوون ئەمانەن:
1-پێویستە خۆی وەک میوان ببینێت لە ماڵی جۆن سینا.
2-ڤیدیۆگرتنی بەردەوام قەدەخەیە.
3-وێنەگرتن قەدەخەیە.
4-جلوبەرگی فەرمی لە کاتی نانخواردن قەدەخەیە.
5-رۆژانە نیکی چەند کالۆرییەکی تایبەت دەتوانێت بخوات.
6-جۆن سینا کۆنترۆڵی چۆنییەتی خەرجکردنی پارەدەکات.
7-دوو سەبەتەی جیاوازی جلشۆردن.
8-بەخێوکردنی ئاژەڵی ماڵی قەدەخەیە.
9-منداڵبوون قەدەخەیە.
10-ماڵەکە پێویستە بە خاوێنی بمێنێتەوە.
11-رەخنەگرتن لە زۆرانبازی قەدەخەیە.
12-رۆتینی بەیانیان پێویستە پەیڕەو بکرێت.
13-هەمان رۆتینی شەوان پێویستە پەیڕەو بکرێت.
14-جۆن سینا پەیوەندی یاسایی بە کارەکانی نیکی نییە.
15-پێویستە نیکی بێلا واژوو لەسەر نووسراو یاساکان کە لە 70 پەڕە پێکهاتووە بکات.
دوای ساڵێک لە مارەبڕینیان، نیکی بێلا بڕیاریدا واز لە جۆن سینا بهێنێت و پڕۆسەی هاوسەرگیرییان شکستی هێنا، لە ساڵی 2019 جۆن سینا کەوتە داوی خۆشەویستی خانمە ئەندازیاری کەنەدی و بەڕەچەڵەک ئێرانی، شای شەریعەتزادە، لە ساڵی 2022، ژیانی هاوژینییان پێکهێناوە و تاوەکو ئێستاش پێکەوە بەردەوامن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ