ئەم وەرزە بۆ کۆرتوا کۆتایی هات

رووداو دیجیتاڵ
 
تیبۆ کۆرتوا، گۆڵپارێزی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی جارێکی دیکە تووشی پێکان دەبێتەوە و بەگریانەوە را‌‌هێنانەکانی یانەکەی بەجێدەهێڵێت
 
کۆرتوا لە سەرەتای ئەم وەرزەدا تووشی پێکانی قورس بووەوە و بۆ ماوەی زیاتر لە حەوت مانگ دوورکەوتەوە، لە ماوەی رابردوودا گەڕایەوە و بەشداری لە راهێنانەکانی یانەکەیدا کرد، بەڵام جارێکی دیکە تووشی پێکان دەبێتەوە و بە گریانەوە مەشقەکان بەجێدەهێڵێت. 
 
لای خۆیەوە یانەی ریال مەدرید رایگەیاند کە کۆرتوا لە ئەژنۆی راستیدا تووشی پێکانبووە لە چەند کاژێری داهاتووشدا پزیشکانی یانە مەدریدییەکە بڕیاری کۆتایی لەبارەی رێکارەکانی چارەسەری پێکانەکەی کۆرتوا دەدەن کە ئاخۆ پێویست بە نەشتەرگەری دەکات یاخود نا.
 
بەپێی رۆژنامەی مارکا، گۆڵپارێزە بەلجیکییەکە پێویستە نەشتەرگەری بۆ بکرێت و بەمشێوەیە ئەم وەرزە بۆی کۆتایی دێت، ماڵپەڕی زە ئاسلێتیکیش رایگەیاند کە دوورکەوتنەوەی کۆرتوا بۆ ماوەی شەش بۆ حەوت هەفتە دەبێت.