ڤیدیۆ؛ پۆرتوگال بەبێ کریستیانۆ رۆناڵدۆ خۆی بۆ یارییەکانی داهاتوو ئامادەدەکات

19-03-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
هەڵبژاردەی پۆرتوگال
هەڵبژاردەی پۆرتوگال
نیشانەکردن هەڵبژاردەی پۆرتوگال
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هەڵبژاردەی پۆرتوگال خۆی بۆ یارییە دۆستانەکەی بەرامبەر سوێد ئامادەدەکات و کریستیانۆ رۆناڵدۆش بەشداری لەو یارییەدا ناکات.
 
رۆژی دووشەممە بەبێ بەشداریی ئەستێرەکەی یانەی نەسڕ، هەڵبژاردەی پۆرتوگال بە بەشداریی بەشێکی یاریزانەکان و لەژێر سەرپەرشتی رۆبێرتۆ مارتینێز، یەکەیەکی مەشقیی ئەنجامدا و خۆی بۆ یارییە دۆستانەکەی بەرامبەر سوێد ئامادەدەکات، لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی بۆ رکابەرییەکانی یۆرۆی 2024.
 
رۆبێرتۆ مارتینێز، راهێنەری هەڵبژاردەکە ئامادەکاری دەکات و 32 یاریزانی بۆ دوو یاریی دۆستانە بانگهێشتکردووە و دەیەوێت بەباشترین ئامادەکارییەوە بچێتە نێو رکابەرییەکانی یۆرۆ.
 
بەپێی راگەیێنراوێکی هەڵبژاردەی پۆرتوگال، هەریەکە لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ، جواو کانسێلۆ، دیێگۆ دالۆت، دانیێلۆ پێرێرا، ئۆتاڤیۆ، رۆبن نێڤێس، ڤیتینیا و جواو فێلیکس بۆ یاریی بەرامبەر سوێد ئامادەنابن و تەنیا ئەگەری هەیە بەشداری لە یارییەکەی بەرامبەر سلۆڤینیا بکەن.
 
رۆژی 21ـی ئەم مانگە، هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە گیمارێش میوانداریی سوێد دەکات، دوای ئەوە رۆژی 26ـی مانگ لە یاریی دووەمیدا لە لیوبلیانا دەبێتە میوانی هەڵبژاردەی سلۆڤینیا.
 
هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە یۆرۆی 2024 لە 10 یارییدا 10 سەرکەوتنی بەدەستهێنا و یەکێکە لەو هەڵبژاردانەی هاندەران لە یۆرۆدا چاوەڕێی بەدەستهێنانی ئەنجامی باشی لێدەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە