رووداو دیجیتاڵ
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین راگەیێنراوێکی فەرمیی بڵاوکردەوە و لیۆنێل مێسی بەشداری لە دوو یاریی داهاتووی هەڵبژاردەکەدا ناکات.
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە هەفتەی فیفادا دوو یاریی دۆستانە بەرامبەر هەریەکە لە هەڵبژاردەکانی سالڤادۆر و کۆستاریکا ئەنجامدەدات، لیۆنێل مێسی بەهۆی پێکانەوە بەشداری لەو دوو یارییەی هەڵبژاردەکەدا ناکات.
پاڵەوانی مۆندیالی 2022 لە راگەیێنراوێکی فەرمیدا دەڵێت "لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی تیپەکە لەنێو پێکهاتەی هەڵبژاردەکەدا نابێت."
هەڵبژاردەکە زیاتر نووسیوویەتی "مێسی بەهۆی هەستکردن بە ئازارێکی کەم لە بڕبڕەی پشتەوەی قاچی راستی، کە لە یاریی بەرامبەر ناشڤیڵ تووشی بوو ناتوانێت بۆ ئەو دوو یارییە ئامادەبێت."
مێسی لە یاریی جامی پاڵەوانان، کە لەنێوان ئینتەرمەیامی و ناشڤیڵ ئەنجامدرا تووشی پێکانبوو، بەو هۆیەوە یاریزانەکە بەرامبەر یانەی دی سی یونایتد یاریی نەکرد، کە ئینتەرمەیامی ئەو یارییەی بەسەرکردایەتیی لویس سوارێز بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە.
بەپێی هەواڵی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی ئەرجەنتین، گەڕانەوەی مێسی بۆ نێو یاریگەکان بەندە بە وەرگرتنی چارەسەرییەکانی پێکانەکەی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ