چەند یانەیەکی گەورەی ئەوروپا رکابەری لەسەر ئەستێرەیەکی بایرن دەکەن

19-03-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن بایرن میونشن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بیر لە فرۆشتنی ئەستێرەیەکی دەکاتەوە و چەند یانەیەکی گەورەی ئەوروپاش رکابەری لەسەر گواستنەوەی دەکەن.
 
بەپێی هەواڵی میدیای ئەڵمانیا، کارگێڕیی یانەی بایرن میونشن ئامادەیە بیر لە فرۆشتنی جۆشوا کیمیچ، ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی یانەکەی بکاتەوە، ئەگەر لە گواستنەوەی هاوینی داهاتوودا دەستەوارەیەکی باشی پێشکێشبکرێت.
 
هەریەکە لە یانەکانی ریال مەدرید و بارسێلۆنای ئیسپانی، لیڤەرپوول، مانچێستەر سیتی و ئارسیناڵی ئینگلیزی لە نزیکەوە چاودێریی دۆخی ئەو یاریزانە دەکەن و دەیانەوێت رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی تواناکانی بکەن.
 
بەپێی راپۆرتێکی سکای نیوز، کیمیچ بیر لەوە دەکاتەوە بچێتە یەکێک لە یانەکانی ریال مەدرید یان مانچێستەر سیتی، پەیوەندیکردنی بە یەکێک لە یانەکانی مانچێستەر یونایتد، چێڵسی یان پاریس سانجێرمان بەهیچ شێوەیەک لە پلانەکانی ئەو یاریزانەدا نییە.
 
ماوەیەکی زۆرە راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان باس لەوە دەکەن جۆشوا کیمیچ بیر لەوە دەکاتەوە، لە گواستنەوەی هاوینی داهاتوودا یانەکەی بەجێبهێڵێت.
 
جۆشوا کیمیچ ئێستا تەمەنی 29 ساڵە، گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە باڤارییەکە لە هاوینی 2025 کۆتاییدێت، نرخەکەی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا بە 75 ملیۆن یۆرۆ دەخەملێندرێت.





کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە