میکێل ئارتێتا لە کۆرۆنا چاکبووەوە

رووداو - هەولێر

میکێل ئارتێتا، راهێنەری یانەی ئارسیناڵ لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبووەوە.

ئارتێتا لە پۆستێکدا لەسەر ئەکاونتی فەرمی خۆی نووسیوویەتی، من ئێستا پاکبوومەتەوە و ئەنجامی پشکنینەکانم نەرێنین، سوپاس بۆ خوا و سوپاس بۆ نزاکانتان.

چاکبوونەوەی ئارتێتا لەکاتێکدایە کە هەفتەیەک لەمەوبەر، ئەو راهێنەرە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو و یەکەم وەرزشوان بوو لە پرێمەرلیگدا تووشی ڤایرۆسەکە ببێت و بەو هۆیەوە یارییەکانی پرێمەرلیگ دواخران.

چاکبوونەوەی ئارتێتا بووەتە هۆکاری ئەوەی یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی بڕیاربدات تیپەکەی لە رۆژی سێشەممەی داهاتووە دەست بە مەشقەکانی بکاتەوە.

بەرپرسانی یانەی ئارسیناڵ دەڵێن "یانەکەمان پابەند دەبێت بە رێنماییەکانی حکومەتی بەریتانیا و لەدوای تووشبونی راهێنەرەکەیان بە ڤایرۆسەکە هەموو یاریزان و دەستەی راهێنەرایەتی و کارمەندانی یانەکە بۆ ماوەی 14 رۆژ لە کەرەنتینەدا دەمێننەوە.