گواردیۆلا تاوه‌كو ئیستا نه‌یتوانیوه‌ له‌ لیڤه‌رپوولی یۆرگن كلۆپ بباته‌وه‌

یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی دوای ده‌رچوونی له‌ چامپیۆنزلیگدا له‌سه‌ر ده‌ستی مۆناكۆ، ئه‌مڕۆ له‌ یاریی لوتكه‌ی گه‌ڕی 29ی پرێمه‌رلیگی ئینگلیزیدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی لیڤه‌رپوول ده‌كات و ئه‌ركی ئه‌مڕۆشی ئاسان نابێت، چونكه‌ گواردیۆلا تاوه‌كو ئیستا نه‌یتوانیوه‌ له‌ لیڤه‌رپوولی سه‌رده‌می یۆرگن كلۆپ بباته‌وه‌.

یاریگەی ئیتیحاد دەبێتە گۆرەپانی هیوای مانچێستەرسیتیەکان بۆ گەڕانەوەی یانەکەیان بۆ پلەی دووەمی ریزبەندی خولی پرێمەرلیگی ئینگلیزی، کاتێک میوانداری لیڤەرپوول دەکات. 

ئەمڕۆ لە یاریی لووتکەی گەڕی 28ی خولەکە، مانچێستەرسیتی خاوەن پلەی سێیەمی ریزبەندی لە نێو یاریگە و بە پاڵپشتی دەیان هەزار هاندەر رووبەڕووی یانەی لیڤەرپوولی چوارەمی ریزبەندی دەبێتەوە، سیتی بە رابەرایەتی گواردیۆلا دەیەوێ  بە وەرگرتنی سێ خاڵ لە میوانەکەی ، دەرچوونیان لە چامپیۆنزلیگ لە بیری هاندەرانی بباتەوە، هەروەها جارێکی دیکە پلەی دووەمی ریزبەندی وەربگرنەوەو درێژە بدەن بە راوەدوونانی چێڵسی پێشەنگ بۆ بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزە، جگە لەمانەش سێ خاڵ مانسیتی لە رکابەرەکانی دیکەی دووردەخاتەوە.

گواردیۆلا لەوەتەی رابەرایەتی سیتی دەکات، نەیتوانیوە تامی سەرکەوتن بەسەر تیپەکەی کڵۆپ بکات لە پرێمەرلیگ و هەردوو یاریی رابردووی دۆڕاندووە، بەڵام نازناوی یانە پیشەگەرەکانی ئینگلتەرای بەسەریانە سوورپۆشەکە بەدەستهێنا و پێپ دەیەوێ بۆ یەکەم جار ئاهەنگی سەرکەوتن بەسەر لیڤەرپوول بگێڕێت و هیوا بۆ تیپ و هاندەرانی بگەڕێنێتەوە.

بەڵام لیڤەرپوول بە ئاسانی خۆی بەدەستەوەنادات و کڵۆپ دەیەوێ بە ئەزموونی یاریزانەکانی باڵادەستی خۆی بەسەر یانەکەی مانچێستەردرێژە پێبدات و بە بردنەوەی سێ خاڵ لە خاوەن یاریگە بە شێوەیەکی فەرمی پلەی سێیەم لە تیپەکەی پێپ وەربگرێتەوەو هیوای گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی داهاتوو بخاتە دڵی هەوادارانیەوە.