هەردی سیامەند بۆ رووداو: لە ئاستی خۆم رازی نەبووم

19-03-2016
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن هەردی سیامەند، گۆنزالۆ
A+ A-

رووداو – هەولێر

هەردی سیامەند، یاریزانی یانەی هەولێر و تاکە یاریزانی کورد لە ریزی هەڵبژاردەی عێراق لە بارەی یاری یەکەمی لەگەڵ هەلبژاردەی عێراقدا گوتی لە ئاستی خۆم رازی نەبووم.

لە یارییەکی دۆستانەدا هەڵبژاردەی عێراق بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بە هەڵبژاردەی سوریا دۆڕا، لەو یارییەی کە لە ئێران بەڕێوەچوو، لەبارەی یارییەکەوە هەردی سیامەند تاکە یاریزانی کورد لە ریزی هەڵبژاردەی عێراق بە رووداوی گوت، ئەو لە ئاستی خۆی رازی نەبوو، لەبەرئەوەی لە شوێنی خۆی یاریینەکردووە. 



پێچەوانەی هەردی سیامەند، یەحیا عەلوان، راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق دوای یارییەکە دڵخۆشی خۆی بە ئاستی هەرد راگەیاند و گوتی لە یارییەکەدا هەرچەند ئەو یاریزانە یەکەمجارە لە ریزی هەڵبژاردەی عێراق و بەشێوەی سەرەکی یاری بکات، بەڵام ئاستێکی باش و جێگیری پێشکەشکرد.



هەڵبژاردەی عێڕاق ئامادەکارییەکانی بۆ پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی 2018 لە رووسیا و جامی نەتەوەکانی ئاسیای 2019 بەردەوامە و لە دوو یاری گرنگدا رووبەڕووی تایلەند و ڤێتنام دەبێتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە