هاتووچۆکانی تۆماس توخێل بووەتە باسوخواسی میدیای ئینگلتەرا

رووداو دیجیتاڵ
تۆماس توخێلی راهێنەری نوێی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، بووەتە باسوخواسی سەرەکیی میدیای وڵاتەکە، پاشئەوەی لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەو وڵاتە رێکەوت بەهاتووچۆکردنی بەردەوامی لە نێوان ئینگلتەرا و ئەڵمانیا.
بەهۆی ئەو رێکەوتنەوە، توخێل ناتوانێت لە چەندین یاریی خولە نێوخۆییەکانی وڵاتەکە ئامادەبێت.
میدیاکان دەڵێن، فیدراسیۆنی ئینگلتەرا رێکەوتنەکەی لەگەڵ ئەو راهێنەرە کردووە و بەداواکارییەکەی توخێل رازی بووە، هاوکات ئەو راهێنەرە لە 21ی مانگی داهاتوودا، سەرپەرشتی یەکەم یاریی هەڵبژاردەکە دەکات بەرامبەر ئەلبانیا و دواتر بەرامبەر لاتیڤیا.
توخێل لەبەرئەوەی دەگەڕێتەوە ئەڵمانیا، بینەری یارییەکانی پرێمەرلیگ نابێت لە یاریگەدا، هەروەها لە بینینی یارییەکانی گەڕی سێیەمی ئێف ئەی کەپ و نیوەی کۆتایی کاراباو کەپ بێبەش دەبێت.
توخێل سێیەم راهێنەری بیانییە لە مێژوودا سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە ئەستۆ دەگرێت، پاش هەریەکە لە سڤین گۆران ئیرێکسن و فابیۆ کاپێلۆ.
توخێل لە ماوەی یەکەم 47 رۆژیدا لە دوای وەرگرتنی ئەرکی مەشقدانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، ئامادەی 17 یاریی یانەکانی ئینگلتەرا بووە.