ڤیدیۆ؛ بێنفیکا بەنیو دەرزەن گۆڵ بردییەوە و پێشەنگی خولی پۆرتوگالی بەدەستهێنا

19-02-2024
ئیحسان تاهیر
Photo by FILIPE AMORIM / AFP
Photo by FILIPE AMORIM / AFP
نیشانەکردن بێنفیکا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

یانەی بێنفیکا لە خولی نایابی پۆرتوگال پێشەنگی خۆی بەهێزترکرد بەهۆی سەرکەوتنە گەورەکەی لە یاریگەی خۆیدا، کاتێک بە تۆمارکردنی شەش گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک، لە گەڕی بیست و دووی خولەکە لە ڤیزێلای بردەوە.
 
لە خولەکی شانزەی یارییەکەدا دەیڤد نێرێس گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی خاوەن یاریگە تۆمارکرد.
 
ڤیزێلا لە خولەکی بیست و چواردا بەهۆی پێکانەوە ناچاربوو گۆڵپارێزەکەی فرانسیسکۆ رۆبێرتۆ بگۆڕێت و فابیان پۆنتیکی یەدەگەکەی شوێنی گرتەوە.
 
بێنفیکا بە لێدانێکی سەری نیکۆلاس ئۆتامێندی لە خولەکی بیست و پێنجدا گۆڵی دووەمی تۆمارکرد.
 
بێنفیکا هەر بەوەوە نەوەستا، و تیاگۆ گۆڤێیا لە خولەکی 30 گۆڵی سێیەمی تیپەکەی تۆمارکرد.
 
لە خولەکی یەکەمی زیادکراوی گێمی یەکەمدا، دەیڤد نێریس گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەمی بێنفیکای تۆمارکرد.
 
گۆڵی پێنجەمی بێنفیکا بە لێدانێکی بەهێزی رافا سێلا تۆمارکرد، دوای ئەوەی پاسێکی لە کاسپەر تینگستادەوە پێگەیشت.
 
بەپێچەوانەی رەوتی یارییەکە، ڤیزێلا لە خولەکی چل و هەشتدا لە رێگەی ساموێل ئیسێندییەوە گۆڵێکی تۆمارکرد.
 
هیوای ڤیسێلا زیندوو بووەوە، دوای ئەوەی ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ هەژمارکرا، بەڵام ئاناتۆلی تروبین گۆڵپارێزی بێنفیکا سەرکەوتوو بوو لە گەڕاندنەوەی لێدانەکەی ساموێل ئیسێندی.
 
لە خولەکی هەشتا و هەشتەدا مارکۆ لیۆناردۆ گۆڵێکی تۆمارکرد، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی بێنفیکا بە شەش گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکە بباتەوە.
 
بێنفیکا بەم سەرکەوتنە لە بیست و دوو یارییدا بە پەنجا و پێنج خاڵ پلەی یەکەمی ریزبەندیی خولەکەی گرتووە و بە سێ خاڵ لەپێش سپۆرتینگ لیشبۆنە کەوت کە دوو یاری کەمترە.
 
لە کاتێکدا ڤیزێلا لە پلەی هەژدە و کۆتادا مایەوە و تەنیا شانزە خاڵی لە بیست و دوو یاریدا کۆکردووەتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).