تێری هێنری: حەزم دەکرد لەگەڵ رۆبێرتۆ فێرمینیۆ یاریبکەم

19-02-2018
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن هێنری-ئینگلتەرا
A+ A-
روودا-هەولێر

تێری هێنری ئەستێرەی پێشووی یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی ستایشی رۆبێرتۆ فێرمینیۆی یاریزانی لیڤەرپوول کرد و گوتی ئارەزووم دەکرد یاریمان پێکەوە بکردایە.

هێنری لە لێدوانی بۆ رۆژنامەکانی ئینگلتەرا گوتی" فێرمینیۆ گۆڵ تۆمارکردنی ، شێوازی یاریکردنی، هەوڵدان و ئاسیستەکانی بەڕاستی باوەرپێنەکراوە چونکە ئەو گۆڵەی کە بەرامبەر ساوسهامتۆن تۆماری کرد کەم یاریزان هەیە بەوجۆرە گۆڵتۆمار بکات"

هەروەها زیاتر دەڵێت" فێرمینیۆ بۆ لیڤەرپوول ئاستێکی نموونەیی پێشکەش دەکات، زیاتر لەوەی کە چاوەڕوانی لێدەکرێت ئەنجامی دەدات، بەراستی دەمویست لەگەڵ ئەم پیاوە  یاریبکەم".

تێری هێنری لەوەرزی ٢٠١١-٢٠١٢ لە نیو یۆرک ڕید بۆڵسەوە بە شێوەی خواستن گەڕایەوە ئارسیناڵ  ئەویش دوای پشووی خوولی ئەمریکا دواتریش لە ساڵی 2014 بە یەکجاری کۆتایی بە ژیانی وەرزشی خۆی هێنا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە