رووداو – هەولێر
یانەی زاخۆ بەشێوەیەکی فەرمی لەرێگەی تۆڕی میدیایی رووداو داوای لێبوردن لەشاری کەرکووک بەگشتی و یانەی کەرکووک بەتایبەت دەکات، بەهۆی ئەو رووداوانەی لە یاری یانەکەی بەرامبەر کەرکووک لە خولی کوردستان روویاندا.
حوسێن ساڵح، سەرۆکی یانەی زاخۆ لەلێدوانێکی تایبەتدا بە رووداوی گوت، بەناوی سەرۆکی یانە و هەموو خەڵکی زاخۆ داوای لێبوردن لە یانە و هاندەران و شاری کەرکووکی خۆشەویست دەکەین، بەرامبەر ئەو رووداوانەی لە یاری رابردووی نێوان هەردوو یانە لە خولی کوردستان روویاندا.
ساڵح، لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی، رووداوی شەڕ و ئاژاوە شتێکی ئاساییە و لە هەموو یاریگەیەکدا روودەدات، بەڵام لەبەرئەوەی یانەی کەرکووک میوانی ئێمە بووە، هەڵەکە لە هەرکەس و لایەنێکیش بۆبێت کێشە نییە و ئێمە داوای لێبوردن دەکەین.
رۆژی هەینی لە رکابەرییەکانی کۆمەڵەی دووەمی خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان شەڕ و ئاژاوە لە یاری نێوان هەردوو یانەی زاخۆ و کەرکووک روویدا و ئەو شەڕە کاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ