فیلیپ لام: چیدیكە بارسیلۆنا یەكەمی بێ ڕكابەر نییە

19-02-2014
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
نیشانەکردن فیلیپ لام بایرن میونشن بارسێلۆنا
A+ A-

رووداو: هەولێر

فیلیپ لام یاریزان و كاپتنی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی، پێی وایە چیدیكە یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بێ ركابەر نییە لە ئەوروپا، ئەمەش بەر لە دەستپێكردنەوەی قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

لە وەرزی رابردوودا، لە هەردوو یاریی چوون و هاتندا بایرن بە ئەنجامی حەوت گۆڵی بێبەرامبەر لە بارسای بردەوە و لەك ۆتاییدا بووە پاڵەوانی خولەكە.

 لام كاپتنی یانە باڤارییەكە لە لێدوانێكیدا بۆ گۆڤاری كیكەری ئەڵمانی گوتی: "هیوادارم ئەمساڵیش بتوانین نازناوەكە بەرز بكەینەوە، بەڵام لە وەرزی ئەمساڵدا چەندین یانەی بەهێز دەركەوتوون و لەچەند ساڵی رابردووشدا بەردەوام باس باسی بارسێلۆنا بوو، بەڵام لە وەرزی ئەمساڵدا ئێمە هەڵگری نازناوەكەین و تەنیا یەك یانە دەبینم كە ركابەرێكی سەرەكی بێت لەگەڵ ئێمە لەسەر بەدەستهێنانی نازناوەكە، ئەویش یانەی ریال مەدریدە".

ئەمشەو كاژێر 10:45 بە كاتی هەولێر، بایرن میونشن لە دەرەوەی یاریگەی خۆیدا رووبەڕووی یانەی ئارسیناڵ دەبێتەوە، كە پارساڵیش لەو پاڵەوانیەتییەدا بەرامبەر یەك كەوتنەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە