ڤیدیۆ؛ جێرارد تاوەکو 2027 گرێبەستەکەی لەگەڵ ئیتیفاق درێژکردەوە

رووداو دیجیتاڵ

 

ستیڤن جێرارد، راهێنەری یانەی ئیتفاقی سعودی رێککەوتنێکی واژۆکرد بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی تاوەکو ساڵی 2027.
 
جێرارد لە مانگی تەمموزی ساڵی رابردوو پەیوەندی بە یانە سعودییەکەوە کرد، بەڵام لە هەشت یاریی رابردوودا هیچ سەرکەوتنێکی بەدەست نەهێناوە، و لە کۆی 19 یارییدا تەنیا شەش سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، و ئێستا پلەی هەشتەمی ریزبەندیی خولی رۆشنی گرتووە.
 
جێرارد، هاونیشتیمانییەکەی جۆردن هندرسۆنی لەدەستدا، دوای ئەوەی شەش مانگ پێکەوە بوون لە خولی رۆشنی سعودیە و یاریزانەکە روویکردە یانەی ئایاکسی هۆڵەندی.
 
هەروەها جێرارد چەند رۆژێک لەمەوبەر یان فۆستەری یاریدەدەرەکەی لەدەستدا، دوای ئەوەی گەڕایەوە بۆ ئینگلتەرا و بووە  راهێنەری پلیمۆس.
 
یانەی ئیتیفاق دوای ئەوەی جێراردی کردە راهێنەری تیپەکەی، گرێبەستی لەگەڵ جۆرجینیۆ ڤیناڵدۆم، دیمارای گرای، موسا دێمبلی و جاک هێندری واژۆ کردووە.