مۆرینیۆ یانەی داهاتووی دیاریدەکات

رووداو دیجیتاڵ
 
جۆزێ مۆرینیۆ، را‌هێنەری بەنێوبانگی پۆرتوگالی، یانەی داهاتووی خۆی دیاری دەکات و دەیەوێت بە خێرایی بگەڕێتەوە کاری راهێنەرایەتی. 
 
دوای ئەنجامە خراپەکانی ئەم وەرزەی لەگەڵ یانەی رۆمای ئیتاڵی، مۆرینیۆ لە راهێنەرایەتی یانەکە دوورخرایەوە و ئێستا بێ یانە ماوەتەوە. پێدەچێت راهێنەرە پۆرتوگالییەکە نەیەوێت دوای رۆشتنی لە رۆما زۆر پشوو بدات و رەنگە هەرزوو ئەرکی راهێنەرایەتی یانەیەکی دیکە وەربگرێت.
 
بەپێی میدیاکان، یانەی شەبابی سعودی هاتووەتە سەر هێڵ و گفتوگۆکانی لەگەڵ مۆرینیۆ بەشێوازێکی ئەرێنی بەڕێوەچووە، هەروەها یانەکە رەزامەندی لە خولی رۆشنی سعودی وەرگرتووە بۆ ئەوەی گرێبەستێکی خەیاڵی پێشکێشی راهێنەرە پۆرتوگالییەکە بکەن. 
 
هەواڵەکان ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن کە مۆرینیۆ رازی بووە و بەشێوازێکی زارەکی رەزامەندی پێشانداوە بۆ ئەوەی ئەرکی راهێنەرایەتی یانە سعودییەکە وەربگرێت و لە چەند رۆژی داهاتوودا بۆ شاری ریازی پایتەختی سعودیە گەشت دەکات بۆ ئەوەی لەسەر دوایین ووردەکارییەکانی گرێبەستەکە لەگەڵ یانەی شەباب رێکبکەون. 
 
ئەم هەواڵانە لە کاتێکدان کە شەباب نزیکەی سێ مانگ پێش ئێستا ئیگۆر بیسکانی کردووەتە را‌‌هێنەری یانەکە، بەڵام بەهۆی دۆخی خراپی یانەکە لە خولی سعودی کە ئێستا لە پلەی 11 دێت، پێشبینی دەکرێت یانەکە بیەوێت راهێنەرێکی نوێ بۆ شوێنی بیسکان بگوازێتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش جۆزێ مۆرینیۆیان دیاری کردووە.