ڤیدیۆ؛ گۆڵپارێزێک بە جوڵەیەکی رۆناڵدینیۆ هەمووان سەرسام دەکات

19-01-2023
ئیحسان تاهیر
گۆڵپارێزێک سەرکێشی دەکات
گۆڵپارێزێک سەرکێشی دەکات
نیشانەکردن سەرکێشی گۆڵپارێزێک
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

لە پۆرتوگال، گۆڵپارێزێک هەمووان تووشی سەرسوڕمان دەکات و لەسەر شێوازی گەورە ئەفسانەکانی جیهان یاری بە هێرشبەرێک دەکات.
 
جواو کارڤالۆ، گۆڵپارێزی تیپی تەمەن خوار 23 ساڵی یانەی براگا، هەمووانی سەرسام کرد، کاتێک لە دواخولەکەکانی یارییەکەیاندا بەرامبەر هێرشبەرێکی تیپی بەرامبەر سەرکێشییەکی مەترسیداری ئەنجامدا.
 
لە کاتێکدا کە تیپەکەی بە ئەنجامی 2-1 لەپێش بوو، ئەو گۆڵپارێزە کاتێک تۆپێکی دەگاتێ بێئەوەی بیگرێتەوە یاری بە هێرشبەرێک دەکات و تۆپەکە بەشێوەیەکی هونەری سەرسوڕهێنەر و لەسەر شێوازی رۆناڵدینیۆی ئەفسانەی بەرازیلی بەنێو قاچەکانی هێرشبەرەکەدا دەبات.
 
 زۆرجار گۆڵپارێزەکان سەرکێشی دەکەن و سەرکەوتن بەدەستدێنن، بەڵام هەندێجار سەرکێشییەکەیان شکست دێنێت و زیان بە خۆی و تیپەکەیشی دەگەینێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە