وێنە و ڤیدیۆ؛ بە گۆڵ و گوڵ رێز لە یاریزانێکی کۆچکردوو دەگیرێت

19-01-2022
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
هاوێشتنی گوڵ لەلایەن هاندەرانی کۆنیا سپۆرەوە بۆ رۆحی ئەحمەد چەلیک
هاوێشتنی گوڵ لەلایەن هاندەرانی کۆنیا سپۆرەوە بۆ رۆحی ئەحمەد چەلیک
نیشانەکردن ئەحمەد چەلیک کۆنیا سپۆر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی کۆنیا سپۆری تورکی، یەکەم یاریی خۆی دوای گیان لەدەستدانی ئەحمەد چەلیک، یاریزانی یانەکە ئەنجامدا و بردنەوەکەیان پێشکێشی رۆحی ئەو یاریزانە کرد.
 
رۆژی سێشەممەی رابردوو، ئەحمەد چەلیک، یاریزانی یانەی کۆنیا سپۆر و هەڵبژاردەی تورکیا،  لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە ناوچەی هاسیلار سەر بەر گولباشی، کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و بەو هۆیەوە کۆچی دواییکرد.
 
یانەی کۆنیا سپۆر دوای هەفتەیەک لە گیان لەدەستدانی ئەو یاریزانەی لە خولی تورکیادا بەرامبەر یانەی ئادەنە دەمیر سپۆر یارییکرد و یارییەکەی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بردەوە.
 
کۆنیا سپۆر بە جل و بەرگی رەشەوە هاتە نێو یاریگە و لە خولەکی شەشی یارییەکەدا، یاریزانانی هەردوولا بۆ گیانی یاریزانەکە وەستان، یاریزانانی کۆنیا سپۆر گریان و هاندەرانیش بە هاوێشتنی گوڵ بۆ نێو یاریگە رێزیان لە رۆحی ئەو یاریزانە کۆچکردووەی یانەکەیان کرد.

 
یانەی کۆنیا سپۆر لەم وەرزەی خولی تورکیادا ئاستێکی بەرزی پێشکێشکردووە و دوای 21 گەڕ، بە کۆکردنەوەی 42 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندی خولەکەیە و 7 خاڵ لە خاوەنی پلەی سێیەم دوورە و 8 خاڵیش لە دواوەی یانەی ترابزۆن سپۆری خاوەنی پلەی یەکەمە.
 
ئەحمەد یەڵماز چەلیک، لە 26-2-1994 لە ناوچەی گولباشی ئەنقەرە لە دایکبووە، لە کاروانی یارییکردنیدا بۆ یانەکانی گەنجلەر بیرلیگی، گاڵاتەسەرای و کۆنیا سپۆر یارییکردووە.

 
لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی چەلیک بۆ هەموو هەڵبژاردە جیاوازەکانی تورکیا یارییکردووە، لەسەر ئاستی هەڵبژاردەی یەکەم لە 2015 تاوەکو 2017 بەدرێسی هەڵبژاردەکەوە 8 یاریی ئەنجامداوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە