ئەیسی میلان بە زەحمەت بردیەوە

19-01-2020
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن خولی ئیتاڵیا
A+ A-

رووداو - هەولێر

یانەی ئەیسی میلان لەسەر ئەنجامە باشەکانی بەردەوامە و ئەمجارەش بە زەحمەت شکستی بە یانەی ئودینێزی هێنا.

لە گەڕی 20ـی خولی ئیتاڵیا، ئەیسی میلان میوانداری ئودینێزی کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لێبردەوە.

شەش خولەک بەسەر یارییەکەدا تێپەڕی و یێنس لارسن تۆڕی یانەی خاوەن یاریگای هەژاند و ئەم گێمە بەم ئەنجامە کۆتاییهات.

لە گێمی دووەمدا و لە خولەکی 48 ئانتی ریبیچ ئەنجامەکەی بۆ میلان راستکردەوە، دواتر تیۆ هێرناندێز بە لێدانێکی بەهێز ئەیسی میلانی بە گۆڵی دووەم پێشخست، لە خولەکی 85دا کیڤن لاسانیا گۆڵی دووەم و یەکسانی یانەی میوانی تۆمارکرد، لە دوایین ساتەکانی یارییەکەشدا ئانتی ریبیچ گۆڵی سێیەم و کۆتایی یارییەکەی تۆمارکرد و سێ خاڵی زەحمەتی بەخشییە یانەکەی.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە