رووداو دیجیتاڵ
تیروپشکی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ راکێشرا، لەم قۆناخەدا بەهۆی کەمبوونەوەی ژمارەی یانەکان ژمارەیەک یاریی سەرنجڕاکێش و بەهێز دەبینرێن.
لەم قۆناخەی چامپیۆنزلیگدا، یانەی مانچێستەر سیتی پاڵەوانی وەرزی رابردووی پاڵەوانێتییەکە بەرامبەر یانەی کۆپێنهاگنی دانیمارکی دەبێتەوە.
یارییەکانی چوونی قۆناخی 16ـی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، لە رۆژانی 13-14-20 و 21ـی مانگی شوباتی ساڵی 2024 بەڕێوەدەچن.
یارییەکانی گەڕانەوەی ئەم قۆناخە لە رۆژانی 5-6-12 و 13ـی مانگی ئاداری ساڵی داهاتوو ئەنجامدەدرێن و دوای ئەوە رکابەرییەکانی قۆناخی شازدە کۆتاییدێن و ئەو یانانەی دەگەنە قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ یەکلادەبنەوە.
یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزە لە یاریگەی وێمبڵی لە لەندەن بەڕێوەدەچێت، یاریگەکە بە ماڵی تۆپی پێ ناسراوە، پێشتر 7 یاریی کۆتایی ئەوروپا لەو یاریگەیەدا کراون و یەکەم یاریگەیە ئەم ژمارە زۆرەی یاریی کۆتایی لەسەر ئاستی کیشوەرەکە تێیدا بەڕێوەچووبێت.
رووبەڕوووبوونەوەکانی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ:
پۆرتۆ - ئارسیناڵ
ناپۆلی - بارسێلۆنا
پاریس سانجێرمان ـ ریال سۆسیداد
ئینتەرمیلان - ئاتلێتیکۆ مەدرید
ئایندهۆڤن - بۆرووسیا دۆرتموند
لایپزیگ - ریال مەدرید
لازیۆ - بایرن میونشن
کۆپێنهاگن - مانچێستەر سیتی
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ