هاندەرانی بۆکاجونیۆز ئەفسانەکەیان دەکەنە سەرۆکی خۆیان

رووداو دیجیتاڵ
 
بەبەشداری 43،367 لە ئەندامانی بوکا، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی یانەکە ئەنجام درا و هەواڵەکان باس لە دەرچوونی ئەفسانەی گەورەی یانەکە دەکەن.
 
خوان رۆمان ریکێلمی، یاریزان و ئەفسانەی پێشووی بە سەرۆکی نوێی یانەکە هەڵبژێردرا، دوای ساڵانێکی زۆر لە خزمەت کردنی یانەکە وەک یاریزان و جێگری یەکەمی سەرۆکی یانە.
دوایین ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکە سەرکەوتنێکی مەزنی ریکێلمیان نیشاندا کاتێک 65 لە سەدی دەنگەکانی بۆخۆی مسۆگەرکرد لە تێکڕایی 75٪ـی دەنگەکان کە تا ئێستا جیاکراونەتەوە.
 
هاندەرانی بوکا هیوای زۆریان بە خوان رۆمان هەیە و دەیانەوێت لەگەڵ ئەودا دووبارە جامی لیبەرتادۆرێس ببەنەوە دوای ئەوەی لە دوایین دوو یاریی کۆتاییدا، کە ئەنجامیانداون دۆڕاون و نەیانتوانیوە بیبەنەوە. 
 
خوان رۆمان ریکێلمی، تەمەنی 45 ساڵە و بۆ ماوەی 13 ساڵ لە یانەی بوکا جونیۆر یاریزان بووە، هەروەها بۆ یانەکانی بارسێلۆنا، ڤیاریال لە ئەوروپا یارییکردووە