هاری رێگەی گۆڵکردنی دۆزییەوە و بایرن سەرکەوتنی بەدەستهێنا

رووداو دیجیتاڵ

 

هاری کەین، ئەستێرەی ئینگلیزیی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی، کۆتایی بە دابڕانەکەی لە گۆڵکردن هێنا، کە سێ یاری بوو گۆڵی نەکردبوو، کاتێک گۆڵێکی تۆمارکرد و سەرکەوتنی بۆ بایرن میونشن بەدەستهێنا.
 
بایرن میونشن لە گەڕی 15ـی بوندێسلیگادا لەسەر یاریگەی ئالیانز ئارێنا میوانداری شتوتگارتی کرد و بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە هیچ لێیبردەوە.
 
کاپتنی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دوو گۆڵی کرد، کە بۆ گۆڵی یەکەمی تەنیا دوو خولەکی پێویست بوو.
 
نیوەی یەکەم بەو تاکە گۆڵەی کەین کۆتاییهات و لە نیوەی دووەمدا جارێکی دیکە هاری دە خولەکی پێویست بوو بۆ ئەوەی گۆڵی دووەمی خۆی و بایرن میونشن تۆمار بکات.
 
دواتر کیم مین جای بەرگریکاری کۆری، لە خولەکی 63 گۆڵی سێیەمی باڤارییەکانی تۆمارکرد و یارییەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی تیپی خاوەن ماڵ کۆتاییهات.
 
بەم سەرکەوتنە تیپەکەی تۆماس توخێلی راهێنەر بەردەوام بوو لە گوشار خستنە سەر بایرلیڤەرکوزنی پێشەنگ و ژمارەی گەیشتە خاڵەکانی گەیشتە 35 خاڵ و بە چوار خاڵ لەدوای لیڤەرکوزنەوەیە، کە یارییەکیشی کەمتر کردووە.