رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی فەرەنسا پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دەکات لە بەرامبەر ئەو ئاستەی لە مۆندیال پێشکێشی کرد و بردنەوەی مۆندیالیش لە ئەرجەنتینییەکان پیرۆز دەکات.
رۆژی یەکشەممە 18-12-2022 و دوای کۆتاییهاتنی یاری نێوان ئەرجەنتین و فەرەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا تویتێكی کرد و لە بەشێکیدا دەڵێت، "پیرۆزبایی لە تیمی فەرەنسا دەکەم لە بەرامبەر ئەو ئاراستەی لەم مۆندیالە گرتیانەبەر و ئەو رۆحیەتە کۆڵنەدانەی هەیانبوو."
سەرۆکی فەرەنسا رووی دەمی دەکاتە یاریزانانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی و پێیان دەڵێت: "ئێوە فەرەنساتان خۆشحاڵ کرد و هاندەرانی هەڵبژاردەی فەرەنساشتان لە سەرانسەری جیهاندا خۆشحاڵ کرد."
ئیمانوێل ماکرۆن لە کۆتایی تویتەکەیدا پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و ئەرجەنتیییەکان دەکات لە بەرامبەر سەرکەوتنیان لە یاری کۆتایی مۆندیال.
رۆژی یەکشەممە 18-12-2022 یاری کۆتایی مۆندیال لەنێوان فەرەنسا و ئەرجەنتین بەڕێوەچوو. لە 90 خولەکی یارییەکەدا بە دوو گۆڵ بۆ هەر لایەکیان کۆتاییهات. گۆڵەکانی ئەرجەنتین لیۆنێل مێسی و ئەنخێل دیماریا تۆماریان کرد؛ هەردوو گۆڵەکەی فەرەنساش کیلیان ئێمباپێ تۆماریکردن. بەو ئەنجامەش یارییەکە چووە کاتی زیادکراو کە تێیدا هەردوو هەڵبژاردە یەکی گۆڵێکیان تۆمارکرد؛ گۆڵەکان مێسی و ئێمباپێ تۆماریان کرد.
ئەرجەنتین بە 4 لێدانی یەکلاکەرەوە بەرامبەر بە 2 لێدان سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بۆ سێیەمین جار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی مۆندیال.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ