رووداو دیجیتاڵ
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا بۆ زیاتر گرنگیدان بە جامی نەیشنسلیگ، بڕیارێکی سەرنجڕاکێش دەدات و هەڵبژاردەکانی دەرەوەی ئەوروپاش بەشداری لە پاڵەوانێتییەکەدا دەکەن.
زپینیێب پۆنیک، جێگری سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا رایگەیاند، لە ساڵی 2024ـەوە گۆڕانکاری لە شێوازی بەڕێوەچوونی یارییەکانی جامی نەیشنسلیگ دەکرێت و هەڵبژاردەکانی ئەمریکای باشووریش بەشداری لە رکابەرییەکانی پاڵەوانێتییەکەدا دەکەن.
ئەو بەرپرسەی یوفا بە میدیای پۆڵەندای گوت " ئەمە دوایینجارە پاڵەوانێتییەکە تەنیا بە بەشداریی هەڵبژاردەکانی ئەوروپا بەڕێوەدەچێت، لە دوای 2024ـەوە گۆڕانکاری لە شێوازی بەڕێوەبردنی دەکرێت، بەڵام هێشتا نازانم کە بە چ شێوازێک یارییەکانی دەکرێت."
پۆنیێک زیاتر دەڵێت " کار لەسەر ئەو بیرۆکەیە دەکەین بۆ ئەوەی نەیشنسلیگ گرنگییەکی زیاتری هەبێت."، بەم هەنگاوەش یۆفا دەیەوێت گورزێکی گەورە لەو بیرۆکەیە بدات کە فیفا دەیەوێت جێبەجێیبکات و مۆندیال بکاتە دوو ساڵ جارێک.
لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور 10 هەڵبژاردە هەن، لەنێویاندا بەرازیل و ئەرجەنتین، بەمەش بەبەشداریکردنی ئەو هەڵبژاردانە رکابەرییەکانی پاڵەوانێتییەکە بەهێزتر دەبن و گرنگییەکی زیاتری دەبێت.
گوتەبێژێک بەناوی یوفاوە دەلێت " یوفا لەگەڵ کۆنمیبۆڵ لەسەر چەند پڕۆژەیەکی جیاواز کاردەکات، بەڵام تاوەکو ئێستا کارەکان کۆتایی نەهاتوون و کارکردن بەردەوامە."
یارییەکانی گەڕی یەکەم و دووەمی نەیشنسلیگ لە رۆژانی 2 و 8ـی مانگی حوزەیرانی داهاتوو ئەنجام بدرێن.
ئەنجامی تیروپشکی جامی نەیشنسلیگ بەمشێوەیەی؛
ئاستی چوارەم/
کۆمەڵەی یەکەم: لاتڤيا - ئاندۆرا - (كازاخستان/ مۆلدۆڤا) - ليشتنشتاين.
کۆمەڵەی دووەم: سان مارينۆ - (قوبرس/ ئیستۆنيا) - ماڵتا.
ئاستی سێیەم/
کۆمەڵەی یەکەم: دوورگەکانی ڤارۆ - ليتوانيا - لۆكسمبۆرگ - توركيا.
کۆمەڵەی دووەم: (قوبرس/ ئیستۆنيا) - كۆسۆڤۆ - یۆنان - ئێرلەندای باکوور.
کۆمەڵەی سێیەم: (كازاخستان/ مۆلدۆڤا) - ئازەربايجان - بيلاڕووس - سلۆڤاكيا.
کۆمەڵەی چوارەم: جیبرالتار - جۆرجيا - مەسەدۆنیای باکوور - بولگاريا.
ئاستی دووەم/
کۆمەڵەی یەکەم: أرمينيا - أيرلندا - اسكتلندا - أوكرانيا.
کۆمەڵەی دووەم: ئەلبانيا - ئیسرائیل - رووسيا - ئايسلەندا.
کۆمەڵەی سێیەم: مۆنتێنێگرۆ - رۆمانيا - فینلەندا - بۆسنە و هێرسك.
کۆمەڵەی چوارەم: سلۆڤينيا - سێربيا - نەرويج - سوێد.
ئاستی یەکەم/
کۆمەڵەی یەکەم: نەمسا - كرواتيا - دانیمارك - فەرەنسا.
کۆمەڵەی دووەم: چيك - سويسرا - پۆرتوگال - ئیسپانيا.
کۆمەڵەی سێیەم: هەنگاریا - ئەڵمانیا - ئینگلتەرا - ئیتاڵیا.
کۆمەڵەی چوارەم: وێڵز - پۆڵەندا - هۆڵەندا - بەلجيكا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ