ساڵی داهاتوو سانچێز دەبیننەوە

رووداو دیجیتاڵ

ئالێکسیس سانچێزی یاریزانی ئینتەرمیلان تووشی پێکانبووە و تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ ناگەڕێتەوە نێو یاریگاکان.

لە یاری ئینتەرمیلان بەرامبەر کالیاری لە گەڕی 11ـی خولی ئیتاڵیا، کە نیرازۆری بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک براوە بوو، ئالێکسیس سانچێز تووشی پێکانبوو، ئێستا یاریزانەکە لە قۆناخی وەرگرتنی چارەسەردایە.

رۆژنامەکانی ئیتاڵیا دەڵێن، بڕیاربوو سانچێز لە یاری ئینتەرمیلان بەرامبەر سپێزیا لە یەکشەممەی داهاتوودا بگەڕێتەوە نێو یاریگاکان، بەڵام بەهۆی پێکانەکەیە و وادەی گەڕانەوەی دوادەکەوێت و لە ساڵی داهاتوودا لە گەڕی 14ـی خولی ئیتاڵیا بەرامبەر هێلاس ڤیرۆنا دەگەڕێتەوە نێو یاریگاکان.