عەین گەیشتە فایناڵی مۆندیالی یانەکان

18-12-2018
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن ریڤەر پلەیت عەین جامی جیهانی یانەکان
A+ A-

رووداو - هەولێر

یانەی عەینی ئیماراتی بردنەوەیەکی مێژوویی تۆمارکرد و گەیشتە یاری کۆتایی جامی جیهانی یانەکان.

لە یاریگای هەزاع بن زاید عەین رووبەڕووی یانەی ریڤەر پلەیتی ئەرجەنتینی بووەوە و یارییەکەشی بە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە لێبردەوە.

تەنیا سێ خولەک بەسەر یارییەکەدا تێپەڕی و مارکۆس بێر گۆڵێکی بۆ عەین تۆمارکرد، دواتر وەڵامی ریڤەر پلەیت خیرابوو و دوو گۆڵی لەسەریەکیان لە خولەکەکانی 11 و 16 دا لە رێگەی رافایێل سانتۆس بۆری تۆمارکرد.

لە گێمی دووەمدا و لە خولەکی 51دا لوکاس فێرناندێز ئەنجامەکەی بۆ عەین راستکردەوە، دواتر لە خولەکی 69دا گۆنزالۆ مارتینێز لێدانێکی سزای بۆ ریڤەر لەدەستدا.

یارییەکە هەروەکو خۆی مایەوە و لە کاتی زیادکراویشدا هیچ گۆڵێک تۆمارکرنەکرا، دواتر لە لێدانەکانی یەکلاکەرەوەدا عەین یارییەکەی بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر بە چوار گۆڵ بردەوە و خۆی گەیاندە یاری کۆتایی جامی جیهانی یانەکان، لەوێشدا رووبەڕووی براوەی یاری نێوان ریال مەدرید و کاشیما ئانتلەرزی ژاپۆنی دەبێتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە